ژماره‌یه‌ك له میوه‌كان شه‌كریان تێدایه و ژماره‌یه‌كی تر ده‌بنه هۆی لاوازی، به‌ڵام ره‌نگه كه‌متر ئه‌و میوانه بناسن كه چه‌وری له‌ش ده‌سووتێنن.
ئه‌م میوانه كه (NEGATIVE CALORIE FOODS) ناسراون وزه‌یه‌كی زۆرتریان بۆ هه‌رس كردن پێویسته، واته له‌ش وزه‌یه‌كی زۆر ده‌سووتێنێت و ناتونێت كالۆریه‌كی زۆرتر پاشكه‌وت بكات.
ئه‌و خۆراكانه چه‌وری و پرۆتین و كاربۆهیدرات و كالۆری و ڤیتامین و كانزایان تێدایه. ڤیتامینه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر خانه‌كانی له‌ش ده‌بێت تا ئه‌نزیم به‌رهه‌م بێنن و ئه‌م ئه‌نزیمانه‌ش ده‌بنه هۆی به‌كارهێنانی وزه‌ی ناو خۆراكه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش داده‌نێت.
له سه‌وزه‌كان بریتین له:
چه‌وه‌رنده‌ر، كه‌له‌رم، برۆكلی، گێزه‌ر، گوڵه كه‌رله‌رم، كه‌ره‌وز، كاسنی، بیبه‌ری سوور، خه‌یار، ته‌ڕه‌توره، سیر، فاسۆلیای سه‌وز، كاهو، پیاز، تووڕ، سپێناخ، شێلم و كوله‌كه‌ی سه‌وز.
میوه‌كانیش بریتین له:
سێ‌و، گندۆره، گریپ فروت، لیمۆ، مانگۆ، پرته‌قاڵ، خۆخ، ئه‌نه‌ناس، ته‌مێشك یان توتڕك، شیلك یان توی فه‌ره‌نگی، ته‌ماته، لاله‌نگی و شووتی.

تعليقات
إرسال تعليق