پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرایدەکات، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە پێی دراوە، لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئاب دێت و ھەفتەی داھاتووش، ژمارەیەک وەزارەت و دەستە موچەی وەردەگرن.
مەدینە ئەیوب، پەرلەمانتارێكی لیژنەی داراییو كاروباری ئابوریی لە پەرلەمانی كوردستان بە “تۆڕی هەواڵی سلێمانی” راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، ھەفتەی داھاتوو موچەی ھەریەک لەوەزارەتەکانی ناوخۆ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ ژمارەیەکی دەستە دابەشدەکرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەری ھەیە ھەر لەھەفتەی داھاتوودا چەند وەزارەتێکی تریش موچەی مانگی ئاب وەربگرن.
ھەر پەیوەست بەموچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران، مەدینە ئەیوب ئاشکرایکرد: لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی ھەشت دێت، کۆتا دەزگاش ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم دەبن کە موچەکانیان وەربگرن.
مەدینە ئەیوب، پەرلەمانتاری پارتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان،ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی تەندروستی کە پێنجشەممە بەھۆی نەبوونی پارەوە موچەیان وەرنەگرت، ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو موچەکانیان پێدەدرێت.
سەبارەت بەخشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تری حکومەتی ھەرێمیش، ئەو پەرلەمانتارەی پارتی بەبێ ئەوەی بڕەکەی ئاشکرا بکات، وتی:”لەئێستادا بڕێکی زۆر پارە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی”.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، ھەفتەی داھاتوو موچەی ھەریەک لەوەزارەتەکانی ناوخۆ، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، لەگەڵ ژمارەیەکی دەستە دابەشدەکرێت.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەگەری ھەیە ھەر لەھەفتەی داھاتوودا چەند وەزارەتێکی تریش موچەی مانگی ئاب وەربگرن.
ھەر پەیوەست بەموچەی مانگی ھەشتی فەرمانبەران، مەدینە ئەیوب ئاشکرایکرد: لەماوەی دوو ھەفتەی داھاتوودا کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی ھەشت دێت، کۆتا دەزگاش ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم دەبن کە موچەکانیان وەربگرن.

تعليقات
إرسال تعليق