hewallname

دووساڵ و هه‌شت مانگ و بیست و هه‌شت شه‌وناوی رۆمانه تازه‌كه‌ی سه‌لمان روشدییه
له‌فارسییه‌وه: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
ناونیشانی دوانزه‌هه‌مین رۆمانی سه‌لمان روشدی ده‌نگێكی ئاشنایه به‌گوێمان، ئه‌گه‌ر دووساڵ و هه‌شت مانگ و بیست و هه‌شت شه‌و كۆ بكه‌ینه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته هه‌زارو یه‌ك شه‌و، واته ژماره‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌ی شه‌هره‌زادی حیكایه‌تخوان بۆ دواخستنی مه‌رگی خۆی هه‌موو شه‌وێك بۆ پاشای ده‌گێڕایه‌وه. سه‌لمان روشدی پێشان چیرۆكه‌كانی هه‌زارو یه‌ك شه‌وی له‌دوو كتێبی خۆیدا بۆ خوێنه‌رانی لاو گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ناونیشانی (هاورون و چیرۆكی ده‌ریا) ساڵی 1990، (لوكاو ئاگری ژیان) ساڵی 2010.
به‌ڵام چیرۆكی رۆمانی (دوو ساڵ و هه‌شت مانگ و بیست وهه‌شت شه‌و) گێڕانه‌وه‌یه‌كه لێوان لێو له‌سێكس و توندوتیژیی و به‌تایبه‌ت بۆ خوێنه‌رانی گه‌وره‌یه. چیرۆكه‌كه له‌زمانی گێڕه‌ره‌وه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه له‌هه‌زاره‌ی ئاینده‌دا ده‌گێڕدرێته‌وه. به‌ڵام خوێنه‌ر ده‌توانێ له‌وه تێبگات كه شانۆی روودانی چیرۆكه‌كه، كۆپییه‌كی نیویۆركی ئه‌مڕۆیه. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه رێك دووساڵ و هه‌شت مانگ و بیست و هه‌شت شه‌و ده‌خایه‌نێت و جه‌نگێك له‌نێوان دنیای مرۆڤ و جیهانه‌كانی دیكه‌دا رووده‌دات. گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره هه‌لومه‌رجی سروشتیی جیهانی مرۆڤ ده‌دات به‌سه‌ر یه‌كه‌داو له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌لێ شتی ( سه‌یرو سه‌مه‌ره) ده‌هێنێ كه پیشانی ده‌دات سنووره‌كانی له‌نێوان جیهانی مرۆڤ و جیهانی جن و په‌ریاندا تێكداوه.
باخه‌وانێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (مانهاتن) به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێ و هه‌ستده‌كات به‌ئاسمانه‌وه‌یه، كاره‌كته‌رێكی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه كه نووسه‌رێكی تازه‌كاری رۆمانه سێكسییه‌كانه ورده ورده به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات له‌ناو چیرۆكه‌كه‌دا فۆرمه‌ڵه ده‌بێت، ساوایه‌كیان له‌بینای شاره‌وانیدا به‌ره‌ڵا كردووه كه توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی گه‌نده‌ڵی، سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌یارمه‌تی ئه‌و (گسكه مرۆڤه) ده‌توانی دایره‌كه‌ی خۆی گسك بدات و پاكسازیی بكات.
سه‌رچاوه‌ی خاسیه‌ت و توانای (سه‌یروسه‌مه‌ره)ی ئه‌م كاره‌كته‌رانه له‌ئه‌سڵ و فه‌سڵیاندایه. له‌ئه‌نده‌لوسی سه‌ده‌ی دوانزه‌ی زایندا، شازاده خانمێك له‌دنیای په‌ریاندا كه ناوی (دنیا) بوو زۆر حه‌زی له‌ژیانی ناو مرۆڤان بوو، عاشقی ئیبن روشد، واته فه‌یله‌سووفی ئه‌و زه‌مانه ده‌بێت. ئیبن روشد ئه‌هلی لۆجیك و به‌ڵگه‌و زانست بووه (هه‌ر بۆیه شێوازی فیكری ئه‌و به‌لای زۆربه‌ی هاوچه‌رخانییه‌وه ناله‌بار بووه)، به‌تایبه‌تی به‌لای محه‌مه‌ی غه‌زالی فه‌قێی ناسراوی مسوڵمانی به‌ناوبانگی ئه‌و زه‌مانه‌وه كه دوژمن سه‌رسه‌ختی ئیبن روشد بووه.
خوێن گه‌رمی و شه‌هوه‌ت و زه‌وقی دنیا، وه‌كو باقی جن و په‌ریان بێ‌سنوور بووه. ئه‌نجامی پێكه‌وه خه‌وتنی په‌یتا په‌یتای دنیا‌و ئیبن روشد خستنه‌وه‌ی مناڵی بێ‌شومار بووه. به‌رهه‌می هه‌ر سكپڕییه‌كی دنیا به‌لای كه‌مه‌وه حه‌وت مناڵ بووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار گه‌یشتۆته نۆزده مناڵ.
له‌جیله‌كانی دوای ئه‌وه‌دا مناڵ و نه‌وه‌كانی دنیا كه نووسه‌ر ناوی ناون (دنیا زاده)، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌توانای جادوویی خۆیان بێت به‌سه‌رانسه‌ری دنیادا بڵاو ده‌بنه‌وه. تا ئه‌وه‌ی رۆژێك هه‌موویان بانگ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناوی به‌رگریی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا كه باپیره گه‌وره‌یان باوه‌ڕی پێی بووه هه‌ڵسن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ململانێی فیكری له‌نێوان ئه‌و دوو بیرمه‌نده گه‌وره‌یه‌دا واته (ئیبن روشدو محه‌مه‌د غه‌زالی) كه چه‌ندین سه‌ده پێش ئه‌وه مردوون، ره‌هه‌ندی توندوتیژی به‌خۆوه گرتووه.
(لێره‌دا خوێنه‌ریش ده‌بێ ئه‌وه قبوڵ بكات، كه به‌قسه‌ی حیكایه‌تخوانی چیرۆكه‌كه «پره‌نسیپی زاڵ به‌سه‌ر ریالیزمدا تاڕاده‌یه‌ك پایه‌ماڵ بووه») كه ململانێی فیكری ئه‌م دوو بیرمه‌نده هێشتا ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه خوێنه‌ر ده‌بێ هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی بخاته كه‌ناره‌وه.)
ریالیزمی جادوویی له‌لووتكه‌دا
باكگراوندی خوازه‌ی چیرۆكه‌كه ته‌قریبه‌ن دیاره‌و پێویستی به‌باسكردن نییه. به‌ڵام نووسه‌ر بۆ نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره ته‌مومژو به‌دحاڵیبوونێك ئه‌وه به‌بیری خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه ئه‌و (شێتییه) سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ی كه له‌م رۆمانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت (شێتیی هێرشه‌كانی یانزه‌ی سیپته‌مبه‌ره: واته ئه‌هریمه‌نی ده‌ره‌كی). له‌م حیكایه‌ته‌دا كه به‌تێپه‌ڕبوونی كات له‌شه‌ڕی نێوان چاكه‌و خراپه‌وه ده‌بێته داستانی قاره‌مانێتی، سه‌لمان روشدی دژایه‌تیی و دوژمنایه‌تی ره‌های ئیسلامی رادیكاڵ له‌گه‌ڵ لۆجیكی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریی و ئازادی راده‌ربڕیندا، له‌قاڵبێكی ره‌نگین و پڕ باق و بریقدا ده‌خاته به‌رچاوی خوێنه‌ر، كه ئاسایی له‌كتێبه‌كانی (كمیك مارول)دا به‌دی ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبه‌ته بۆ ته‌واوكردنی ئه‌م وێنه‌یه جاربه‌جارێ دڕكی تیژ له‌ده‌وروبه‌ری وێنه‌كه ده‌چه‌قێنێ واته توانج ده‌دات: (رووكردنه توندوتیژیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، كه ئاسایی هه‌مووان «نه‌ك زۆر به‌وردیی» به‌تیرۆریزم ناوی ده‌به‌ن، بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه سه‌ڵت بوون یان نه‌یانتوانیووه ژن بێنن مایه‌ی سه‌رنج بووه.)
له‌ڕاستیدا نووسه‌رو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات له‌یه‌ك نزیك ده‌كه‌ونه‌وه. گێڕه‌ره‌وه‌ی چیرۆكی رۆمانه‌كه له‌جێگایه‌كی رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت: (له‌ڕاستیدا ئیبن روشد به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كاره‌كته‌رێك بوو دژی شه‌هره‌زاد بوو. چیرۆكه‌كانی شه‌هره‌زاد گیانی ئه‌وی رزگار كرد له‌كاتێكدا قسه‌كانی ئیبن روشد ژیانی ئه‌وی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.) لێره‌دا ئاماژه‌كردن بۆ فه‌توای كوشتنی سه‌لمان روشدی له‌سه‌ر رۆمانی (ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان) ته‌واو روون و ئاشكرایه.
ئه‌م رۆمانه تایبه‌تمه‌ندیی و مۆركی به‌رهه‌مێكی مێژوویی و ئه‌فسانه‌یی و داستانی قاره‌مانێتی و ته‌نانه‌ت داستانی جن و په‌ری پێوه‌یه، به‌ڵام ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی زاڵه به‌سه‌ریدا بریتییه له‌ڕیالیزمی جادوویی به‌شێوه‌یه‌كی ماندوو نه‌ناسانه كاری له‌سه‌ر كراوه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌م رۆمانه‌دا گێڕدراونه‌ته‌وه‌و نووسراون گه‌وره‌ترو دره‌وشاوه‌ترو ئازایانه‌ترن له‌دنیای واقیع. به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌لمان روشدی به‌باشی ده‌توانی له‌وه تێبگه‌ی كه بۆچی (هونه‌رنواندن به‌وشه) داهێنراوه.
گومان له‌تواناو سه‌لیقه‌ی شێوازی نووسینی سه‌لمان روشدی-دا نییه، به‌ڵام له‌وه‌دا كه ئه‌م رۆمانه سه‌ركه‌وتوو و كاریگه‌ر بێت زۆر دڵنیا نیم.
حاڵه‌تی دووباره بوونه‌وه له‌ڕۆمانه‌كه زۆره‌و ئاشكرایه. جاریوایه گێڕه‌وه‌ی چیرۆكی رۆمانه‌كه ئه‌وه‌نده باسی هه‌وه‌سبازیی جنۆكه‌و په‌ریان ده‌كات و ئاره‌زووی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ سێكس ئه‌وه‌نده دووباره ده‌كاته‌وه ده‌ڵێی باسی حاڵه‌تی حه‌سره‌ت و لێو گه‌ستنی پیره‌مێردێكی هه‌رزه ده‌كات.
خاڵێكی دیكه گه‌مه‌ی زمانه‌وانیی توانج ئامێزه له‌وه‌سفی كاره‌كته‌ره‌كاندا. بۆ نموونه زۆربه‌ی كاره‌كته‌ره ژنه‌كانی ناو رۆمانه‌كه له‌قاڵبی كاریكاتێر ئاسای كتێبه‌كانی (كمیك) دا وه‌سف ده‌كرێن و كاره‌كته‌ری قووڵ ته‌نیا به‌پیاوان دراوه. به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه به‌ڵێنی رۆمانه‌كه، به‌پشت به‌ستن به‌ناونیشانه‌كه‌ی، له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ته جۆراو جۆره‌كانیدا به‌شێوازی هه‌زارو یه‌ك شه‌و هه‌رگیز نایه‌ته دی.
لوسی سكولز (3-10-2015)
سه‌رچاوه: سایت فارسی بی بی سی.
له کوردستانی نوێ‌وه


تعليقات
إرسال تعليق