bozhin
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستیان چه‌وره، هه‌میشه پێستیان پاك نییه‌و زۆرجار به‌كتریا له‌سه‌ر پێستیان كۆده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیپكه.
سایتی (فرۆیندین)ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، له‌ڕێگه‌ی چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی ناوماڵ‌و سروشتیه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری ئه‌مجۆره پێستانه بكرێت.
ماسكی (خه‌یار، ماستی خه‌ست‌و هه‌نگوین) چاره‌سه‌رێكی باشه دژی پێستی چه‌ور‌و ماسكه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه ئاماده ده‌كرێت، خه‌یارێكی سارد كه پێشتر له‌ساردكه‌ره‌وه‌دا بووبێت، پاك بشۆردرێته‌وه له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچكی چێشت ماست‌و یه‌ك كه‌وچكی چا هه‌نگوین به‌ده‌سكه‌وان یاخود هه‌ر ئامێرێكی تری وردكردن تێكه‌ڵ بكرێت، پاشان بدرێت له‌ده‌موچاو بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك، دواتر بشۆردرێت.

تعليقات
إرسال تعليق