عێراق بەنیازە پلانێکی ساڵی ٢٠١٥ زیندوو بکاتەوە بۆ فرۆشتنی قەواڵەی گەنجینەی دارایی بەبەھای ٢ ملیار دۆلار .
“ھوشیار زیباری”وەزیری دارایی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ،گەر بێت و عێراق شکست یھێنێت لەدۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی دیکە بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجە لەساڵی ٢٠١٦ دا ،بەغدا بۆی ھەیە بەبەھای٢ ملیار دۆلار قەواڵەی گەنجینەی دارایی بخاتەوە بازارەکانەوە .
ساڵی ٢٠١٥ عێراق پلانێکی تایبەت بەفرۆشتنی قەواڵەی گەنجینەی دارایی راگڕت کاتێک کە وبەرھێنەران دواوی ١١% قازانجیان کردبوو ، لە بەرامبەردا بەغدا پێی وابوو ئاستی ئەو بڕە قازانجە زۆر بەرزە و لە مەودایەکی دوورو درێژدا زیان بە عێراق دەگەێنێت .
دوایین جار لە ساڵی ٢٠٠٦ دا حکومەتی عێراق بە بەھای ٢ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دۆلار قەواڵەی گەنجینەی دارایی فرۆشتبوو ، بەڵام بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت و خەرجییەکانی شەری داعش ، بەغدا بە نیازە قەواڵەی دیکە بخاتە بازارەکانەوەو بۆ ئەو مەبەستەش پۆلێنی دڵنیایی بی نیگەتیڤی لە وەرگرتووە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق