سەرۆکایەتییەکانی عێراق جەخت لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق دەکەنەوە

helin

سێ سەرۆکایەتییکە عێراق ستایشی بڕیارەکەی کۆماری عەرەبییان کرد کە تێیدا لەشکرکێشییەکەی تورکیایان ئیدانە کردبوو و سەرلەنوێ جەختیان لەسەر پاراستنی سەرۆوەری عێراق کردەوە.
ھەڵوێستەکە لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا ھات کە شەوی رابردوو لەنێوان فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارو سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران و بە ئامادەبوونی میدحەت مەحمود سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای قەزایی لە بەغداد بەڕێوەچوو.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ستایشی سەرکەوتنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیان کرد لە پارێزگەی ئەنبار، بەتایبەتیش لە شاری رومادی و ئاماژەیاندا بەوەی تیرۆریستانی داعش رووبەڕووی شکستی گەورە بوونەتەوەو وەک دەروازەیەکیش بۆ رزگارکردنی تەواوی شارەکانی عیراق لێکیاندایەوە.
ھاوکات تەئکیدیشیان کردەوە لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەو تاقمانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی تاوانی رفاندن و کوشتن و پەلاماری تێرۆریستیی.
سێ سەرۆکایەتییەکە بڕیاریشیان دا کۆمیتەیەکی لە پسپۆرانی ئابووری پێکبھێندرێت بۆ سوککردنی شوێنەوارەکانی ئەو قەیرانە ئابوریی و داراییەی کە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت دروست بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات