هاوسه ره ن بۆ چێژوەرگرتن لەپەیوەندییە سێکسییەکانتان باشترین رێگا

bozhin

بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش و بەمەبەستی چێژوەرگرتن لەپەیوەندییە سێکسییەکانتان باشترین شت رێگا سروشتییەکانە ماندوێتی، ژیانی رۆتینی، بێزاری زستان، نیگەرانی، نەمانی ویستی سێکسی ئەو گرفتانەن کەرووبەرووی ژیانی ھاوسەران دەبێتەوە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش و بەمەبەستی چێژوەرگرتن لەپەیوەندییە سێکسییەکانتان باشترین شت رێگا سروشتییەکانە، ئەم جارەش باس لەچەند چالاککەرێکی سێکسی دەکەین کەتائێستا ئاشکرا نەکرابوو.
رەنگە پێشتر سیر و زەعفەران و زەنجەبیل و ماکاو جنسنگ و مۆریبۆمات بەکارھێنابێت بەڵام نازانیت کەچەند مادەیەکی چالاککەری تریش ھەن کەھێز و توانایەکی ترت پێ دەدەن.
سەرچاوە تەندروستییەکان چەند مادەیەکی چالاککەری سێکسیان ئاشکرا کرد کەئەویش
١. عەنبەری خۆڵەمێشی (مێو) کەمادەیەکی مۆمیە و بۆنێکی خۆشی ھەیە و لەنێو ریخۆڵەی نەھەنگ دەردەھێنرێت.  ئەمەش باشترینە بۆ پیاوان ئەگەر لەشێوەی گژوگیا وسەوزەدا لێ بنرێت یان بەکرێم و ساس و شۆکۆلات و ناو چادا.
٢. مسک: ئەمەش چالاککەرێکی سێکسییە لەو رژێنەوە دێت کەلەژێر پێستی سکی ئاسکی ئاسیاییدایە کەسەرباری بۆنەکەی پێکھاتەی کیمیایی بەھێزی تێدایە.
٣. گیراوەی یۆھمبی: کەبەھێزکەری سێکسی پیاوان و ژنانە و بەکاردێت بەوپێیەی یۆھمبی دارێکی گەورەی ناوچە ئیستیواییەکانە و بەپارچە پارچەی بچوک ووشک دەکرێتەوە ئەمەش بەسوودە بۆ چارەسەری ساردبون و بێ  توانایی سێکسی و زیادکردنی حەزی سێکس.
٤. زەیتی سیر: ئەمەش پێکھاتەیەکی سێکسی بەسوودە کەبەشێوەی ھەڵم ھەڵدەمژرێت یان لەحەمامدا کە (١٠ دڵۆپ لەئاودا دەتوێنرێتەوە) یاخود وەک زەیت بۆ مەساژ بەکاردێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات