گومانی ناپاکی لە هاوسەرەکەی کرد شۆک دەبن، کاتێک دەردەکەوێت ئەو منداڵەی هەیانە

bozhin

لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا لە شارێکی تورکیا،پیاوێک داوای جیابونەوە لە هاوسەرەکەی تۆمار دەکات، پاش ئەوەی گومان دەکات لەوەی کە ئەو منداڵەی بویانە کوڕی خۆی نەبێت چونکە لەوان ناچێت. پیاوەکە داوا دەکات پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ منداڵەکە بکرێت، دواتر ئەنجامەکەی سەرسوڕهێنەر دەبێت.

لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا لە شاری ترابزۆنی تورکیا، پیاوێک داوای جیابوونەوە لە ژنەکەی دەکات، پاش ئەوەی گومان دەکات لە ژنەکەی کە ئەو منداڵەی بویانە هی ئەو نەبێت چونکە هیچ لێکچونێک لە نێوان دایک و باوک و منداڵەکەدا نەبووە.

 

هەر بۆیە پیاوەکە گومان دەکات هاوسەرەکەی ناپاکی لێ کردبێت و تەنها بەڵگەشئ ئەوەیە کە دەڵێت، “ئەم منداڵە لە من ناچێت”، بۆیە داوا دەکات پشکنینی دی ئێن ئەی (DNA) بۆ منداڵەکە ئەنجام بدرێت.
لەکاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی منداڵەکە، هەردوو لا توشی شۆک دەبن، کاتێک دەردەکەوێت ئەو منداڵەی هەیانە کوڕی ئەوان نییە و پێش دوو ساڵ و لەڕۆژی لەدایکبوونیدا لەگەڵ منداڵێکی دیکە لێیان تێکچووە.
لەسەر ئەنجامی پشکنینەکە، ئەو خێزانە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەنەوە و پەیوەندی دەکەن بەو خێزانەی کە منداڵەکەیان لەگەڵی گۆڕاوە. لە وەڵامدا ئەو خێزانەش توشی شۆک دەبن و رازی نابن منداڵەکە بدەنەوە بەو خێزانە و داوایان کردووە، یان هەردوو منداڵەکەیان بدەنێ یان ئەوان ئەو کوڕەکەیان نادەنەوە. دواتر دۆسیەکە دەبرێتە دادگا و لە ئێستاشدا هەردوو خێزانەکە چاوەڕێی بڕیاڕی دادگان.
ئەم رووداوە بێ وێنەیە، هاوشێوەی چیرۆکی زنجیرە درامای پارچە پارچەبوونە، کە ئەویش باس لەوەدەکات دوو کچی دوو خێزان لەیەک ساتدا لەدایک دەبن و یەک پاشناویان هەیە بەڵام بەهەڵەی پەرستیارێک دوو منداڵەکە ئاڵوگۆڕ دەکرێن و دەگۆردرێن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات