بە پێی زانیاریەکانی نەتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە بە هەمان شێوەی ڕۆژانی پێشووتر موچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و کەمئەندامانی سەنگەر دابەش دەکرێت.
bozhin لە بانکێکی شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین، “لە ئێستادا لە بانکی باخانی بازرگانی لە شاری سلێمانی موچەی هێزەکانی ٧٠ و پلەدارەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.
“لە بانکی کوردسات کە سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریە موچەی کەمئەندامانی سەنگەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت”.
هەروەها “ئەو پارەیەی ئێستا لە بانکەکاندا دابەش دەکرێت، پارەی داهاتەکانی ناوخۆیە و هیچ پارەیەکی داهاتی نەوت نەگەیشتووەتە بانکەکانی هەرێم”.
سەبارەت بە دابەشکردنی دەستە و وەزارەتەکانی دیکە، “لە بانکی ئاشتی شاری سلێمانی ئەمڕۆ هیچ موچەیەک دابەش نەکراوە و تا دوای ١/١، هیچ موچەیەک دابەش ناکرێت”.
هاوکات، bozhin لە زاری سەرچاوەیەکی نێو بانکەکەوە ڕایگەیاند، “هیچ هەواڵێک نیە لەسەر دابەشکردنی موچەی مامۆستایان و وەزارەتاکانی دیکە چونکە پارەی تەواو لەبەردەستدا نیە بۆ دابەشکردنی”. وتیشی، “هەموو زانیاریەکان ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە کە دابەشکردنی موچەی مامۆستایان دەکەوێت سەرەتای ساڵی نوێوە”.

تعليقات
إرسال تعليق