bozhin
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم راگەیاند، تائێستا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە نەگەیشتوەتە خەزێنەكانی وەزارەتی دارایی، ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كەمبونەوەی داهاتی ناوخۆییەوە.,
.لە ماوەی رابردوودا هەریەكە لە وتەبێژی حكومەتی هەرێم و وەزیری سامانەسروشتییەكان رایانگەیاند، مانگانە موچەیەك دابەش دەكرێت، بەڵام نزیكەی 50 رۆژ بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی ئابدا تێپەڕدەبێت، هێشتا دیار نیە موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران كەی دابەش دەكرێت و bozhin یش هۆكاری خاو دابەشكردنەكە ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی ئاشكرابكرێت باسی لەوەكرد، پێشتر بڕیاربوو بڕیارێك پارە بگات و لەم هەفتەیەدا وەك موچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی و ئەنجومەنی ئاسایش دابەش بكرێت، بەڵام تائێستا پارەكە نەگەیشتووە و پێشبینی ناكرێت ئەم هەفتەیە موچەی هیچ وەزارەتێك دابەش بكرێت.
پێشتر مەدینە ئەیوب ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری و وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، ئەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بێت پارەكە نەگەیشتووە و بەوەیش پێناچێت موچەی وەزارەتی پەروەردەیش دابەش بكرێت.

تعليقات
إرسال تعليق