bozhin
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌ری ده‌خات كه شۆربای مریشك (چه‌لاوی مریشك)، مرۆڤ له زۆرێك له‌و نه‌خۆشیانه ده‌پارێزێت كه به‌هۆی سه‌رماوه تووشمان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی ماده‌ی دژه‌هه‌وكردن له‌ناو شۆرباكه‌دا.
ستیڤان رینارد پسپۆڕ له زانكۆی نابراسكای پزیشكی له ئۆمابا له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، یه‌كێك له پێكهاته‌كانی شۆربای مریشك له‌كاتی سه‌رمابووندا ژماره‌ی خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن له ناوچه‌ی تووشاربوو به‌ڤایرۆس زیاد ده‌كات و جوڵه‌شیان كه‌متر ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توێژه‌ران ده‌ڵێن كه شۆربای مریشك رێگره له ته‌شه‌نه‌كردنی نیشانه‌كانی سه‌رمابوون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ره‌نگه باشترین جۆری شۆربا بێت، به‌ڵام كه‌سانێكیش هه‌ن وای ده‌بینن كه ئه‌و بابه‌ته ته‌نیا بابه‌تێكی ده‌روونییه و وه‌ك هه‌ر خۆراكێكی تری گه‌رم وره‌ی مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی به‌رز ده‌كاته‌وه

تعليقات
إرسال تعليق