لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە هۆکارى فرۆشتنى رۆناڵدۆى! ئاشکرا کرا

bozhin

فابیۆ کاپێلۆى راهێنەرى پێشووى ڕیاڵ مەدرید هۆکارى دەستبەرداربونى یانە ئیسپانیەکەى لە ڕۆناڵدۆى بەڕازیلى ئاشکرا کرد.
لەلێدوانێکیدا فابیۆ کاپێلۆى راهێنەرى پێشووى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى ئاشکراى کرد، بەرپرسانى یانەکە بەهیچ شێوەیەک بەنیازنەبون دەستبەردارى ئەو هێرشبەرە بەڕازیلەیەى یانەکەیان ببن.
وتیشی رۆناڵدۆ لەدواى مۆندیالى 2002 ى کۆریاى باشوور و یابان، کێشی بۆ 94 کیلۆغرام بەرز بۆوە و دواتر و لەساڵى 2007 کێشی بۆ 96 کیلۆ زیادى کرد، ئەمەش وایکرد بەرپرسانى ریاڵ مەدرید دەستبەردارى ببن.
کاپێلۆ لەلێدوانەکەیدا دووپاتى کردەوە، بەدرێژایى مێژوو رۆناڵدۆ باشترین یاریزانبووە کەڕاهێنەرایەتیم کردووە.
رۆناڵدۆى بەڕازیلى لە ساڵى 2007 پەیوەندى بەیانەى میلانى ئیتاڵیەوە کرد و دواتر بەهۆى زۆرى پێکانەکانیەوە چووە خولى یانەکانى بەڕازیل و کۆتایى بەژیانى وەرزشی خۆى هێنا.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات