bozhin
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم، ڕەوشی کەش و هەوای سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند.
سبەینێ چوارشەممە لە شاری هەولێر ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و لە ناوچە شاخاویەکاندا باران بە لێزمە دەبارێت.
هەروەها لە شاری کەرکووک ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەیەکی مامناوەند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێك، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ bozhin نێردراوە، سبەینێ چوار شەممە لە سەرجەم شارەكانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران و لە ناوچە شاخاویەكانیش بەفر دەبارێت.
كەش و هەوای پێشبینیكراوی سبەینێ چوار شەممە:
هاوکات لە شاری سلێمانی و دهۆک ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ لێزمە باران و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە.

تعليقات
إرسال تعليق