داواکاری گشتی تورکیا داوای دادگاییکردنی دەمیرتاش دەکات

helin

جارێکی دیکە داواکاری گشتی تورکیا سکاڵایەکی یاسایی لەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” تۆمارکرد، بەتۆمەتی ئەوەی لەیەکێک لە لێدوانەکانیدا داوای خۆبەڕبەڕێوەبەری بۆ کوردانی باکوری کوردستان کردووە.
لێدوانەکیە دەمیرتاش لەمیانی کۆبوونەوە نائاساییەکەی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی “کەجەدە”دا ھات کە رۆژی یەکشەممە لە شاری ئامەی باکوری کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا داوای کرد گەلی کورد بڕیاری خۆی بدات کە خۆبەڕێوەبەری دەوێت یاخود رازییە بەوەی لەژَر ستەمی تاکە کەسێکدا کە بەمەستی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو، بمێنێتەوە.
پێشتریش چەند جارێک داواکاری گشتی تورکیا بە پاسایو پێشێکردنی دەستوور، سکاڵای یاسایی لەسەر دەمیرتاش تۆمارکردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات