ئیتاڵیا لەماوەی ٤ رۆژدا زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کۆچەریان لەخنکان ڕزگارکردووە

harem

لەماوەی ٣ ڕۆژی رابردوودا ئیتاڵیا زیاتر لە چوار ھەزار کۆچەری نایاسایی لە نزیک کەنارە ئاوییەکانی لەدەریای ناوەڕاست لە خنکان ڕزگارکردووە کەبەنیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی ڕوو لەئەوروپا بکەن.

لەو بارەیەوە ئاژانسی ھەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردۆتەوە ھێزی دەریاوانی ئیتاڵیا لەماوەی ٣ رۆژدا لەنزیک کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست توانیویانە زیاتر چوار ھەزار کۆچەر، ڕزگار بکەن کە مەترسی خنکانیان لەسەر بووە.

ئاژانسەکە ئەوەشی راگەیاندووە “سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ لەچوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەورپا ٩٣١ پەنابەری تر لە ناو کەشتیەکی نەرویجیدا گەیەنراونەتە دورگەی سەقەلییە لە ئیتاڵیا، زۆربەیان لە باکووری ئەفریقا و لە وڵاتانی تونس و میسر و لیبیاوە ھاتون.”

ئاژانسەکە راشیگەیاندووە ، لەماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچەرانەی ئیتالیا دەڕۆن ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

لەلایەکی دیکەشەوە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە لەماوەی ١١ مانگی رابردوودا زیاتر لە سێ ھەزار ٥٠٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای سپیی ناوەڕاست گیانیان لە دەست داوە کەبەنیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی ڕوو لە ئەوروپا بکەن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات