bozhin
ئه‌کته‌ره باڵا به‌رزه‌که‌ی به‌رنامه‌ی به‌زمی به‌زم “شلێر حوسێنی” حه‌زی له کاری راگه‌یاندنه و ده‌شڵێ “حه‌زم له به‌رجه‌سته‌کردنی کاره‌کته‌ری ئافره‌تی به ته‌مه‌نه”.
“شلێر حوسێنی” که خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و ماوه‌یه‌که به‌شداری له به‌رنامه‌ی کۆمێدی (به‌زمی به‌زم)ـدا ده‌کات، حه‌زده‌کات زیاتر کاره‌کته‌ری ئافره‌تی به ته‌مه‌ن به‌رجه‌سته بکات، له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاند،: “له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کدا رۆڵی ئافره‌تی به ته‌مه‌ن (به‌ساڵاچوو)م به‌رجه‌سته‌کردووه خه‌ڵێکی زۆر ده‌ستخۆشیان لێکردم و پێیانوایه له به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌و رۆڵه‌دا سه‌رکه‌وتووبوومه، بۆیه حه‌زده‌که‌م زیاتر ئه‌و رۆڵه به‌رجه‌سته‌بکه‌م”.
شلێر حوسێنی، جیاواز، باڵایه‌کی درێژی هه‌یه و هه‌میشه گرنگی به‌خۆی ده‌دات، ئه‌و ده‌ڵێ “به‌هۆی درێژی باڵامه‌وه له شوێنه گشتیه‌کان توانجیان لێدوام، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ش له رێز و خۆشه‌ویستیان بووه بۆم، چونکه به‌رده‌وام ده‌ستخۆشیم لێده‌که‌ن”.
ئه‌و خانمه شانۆکاره که هاوکات له چه‌ند فیلمێکدا رۆڵی به‌رجه‌سته‌کردووه، حه‌زی له کاری راگه‌یاندنه به تایبه‌ت (بێژه‌ر)ـی، چونکه ئه‌و ده‌ڵێ “ده‌توانم له کاری بێژه‌ریدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی حه‌زی دووه‌می گوتی “حه‌زده‌که‌م له فیلمی سینه‌ماییدا رۆڵ بگێڕم”.

تعليقات
إرسال تعليق