ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کوژرانی ٢ ھەزار تیرۆریستی داعشی راگەیاند

chalack

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە ٢ ھەزار تیرۆریستی داعش لە شاری رومادی کوژراون.

ستیڤ وارن وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند: وێڕای مەشقکردن بەھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە مانگی تەموزی رابردووەوە ٦٣٠ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەکانی ئەو گروپە لە رومادی ئەنجامداوە کە کوژرانی زیاتر لە ٢ ھەزار تیرۆریستیان لێکەوتۆتەوە.

دووپاتیشیکردوە کە ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بۆ پێشڕەویکردن و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

وەک ئاماژەیەکیش بۆ لەشکرکێشییەکەی تورکیا، ستیڤ وارن رایگەیاند: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە پاراستنی سەروەری عێراق دەکات و دەبێت تەنھا ئەو وڵاتانەش بەشداری لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعشدا بکەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بانگھێشت دەکرێن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات