لەیلا کچەکەی ڕەمەزانى وێستگەی تەکسی بناسه بزانه چۆ به سى خۆشەویستی ده كات

bozhin
ئایچا ئینجی، خانمە ئەکتەری ناسراو بە “لەیلا” لەزنجیرە درامای وێستگەی تەکسی، دەربارەی رۆڵەکەی ئاماژە بەوەدەکات، لەناخی هەموو ژنێکدا پیاوەتییەک هەیە.ئایچا ئینجی، خانمە ئەکتەری ناسراو بە “لەیلا” لە زنجیرە درامای “وێستگەی تەکسی” کە ڕۆڵی کچەکەی ڕەمەزان و شۆفێرێکی تەکسی دەبینێت، دەربارەی کارەکەی و هەڵسوکەوتی کوڕانەی ئاشکرایکرد، “لە ناخی هەموو ژنێکدا لایەنێکی پیاوەتی بوونی هەیە، چونکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بارودۆخی ژن دیارە چۆنە، بە ڕۆژیش ناتوانین بە ئاسانی بەڕێگادا بڕۆین بەڕێوە”.
ئایچا دەڵێت، “هەر لەبەرئەو هۆیە لە هەندێک کاتدا ناچارین خۆمان بپارێزین و بتەوێت و نەتەوێت هەڵوێستێکی پیاوانە دەردەبڕین، هەرچەندە لە سروشتی ژندا شتێکی بەو شێوەیە بوونی نییە”.
ئایچا باس لە خۆی دەکات و دەڵێت، “من کەسێکی زۆر هەستیارم، بڕوام بە خۆشەویستی هەیە، مێشکی من لە سەردەمی چاخی ناوەڕاستدا ماوەتەوە، من ئێستاش چاوەڕێی شازادە ئەسپسوارەکەی خۆمم”.
لە درێژەی قسەکانیدا، ئایچا ئەوە دەخاتە ڕوو، “من ئێستا پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ کەس نییە، هۆکارەکەشی هاوڕەگەزەکانمن واتە ژنەکانن، دەبوایە ژنان کائینێک بونایە کە بە ئەستەم دەستەبەرکرابان، بەڵام ئەوان هەموو شتێکیان بۆ پیاوان ئاسان کردووە”.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات