سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل بەتۆمەتی گەندەڵی ١٨ مانگ زیندانی دەکرێت

chalack

دادگای باڵای ئیسرائیل بڕیاری زیندانیکردنی ئێھود ئۆڵمەرت سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پەسەند کرد کە پێشتر بەتێوەگلان لە گەندەڵی تۆمەتبار کرابوو، بەوەش دەبێتە یەکەم سەرۆک وەزیرانی زینانیکراو لە ئیسرائیلدا.

ئۆڵمەرت کە لە ساڵانێوان ٢٠٠٦-٢٠٠٩ سەرۆک وەزیران بوو، تۆمەتبار بوو بەوەی کاتێک سەرۆکی شارەوانی قودس بووە، لە دوو گرێبەستدا بەرتیلی وەرگرتووە، بەڵام دوای ئەوەی دادگا یەکێک لە تۆمەتەکانی لەسەر لابرد، سزای زیندانییەکەی لە ٦ ساڵەوە بۆ ١٨ مانگ کەمکرایەوە.

بڕیارە لە رۆژی ١٥ی شوباتی ئایندەەوە سزای زیندانییەکەی ئێھود ئۆڵمەرت جێبەجێبکرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات