ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بڕینی %٢٠ لە موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتەوە بە کارێکی باش نازانێت و بە سزای فەرمانبەران ناوی دەبات.سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرای دەكات، بەپێی پلانێكی حكومەت، ساڵی 2016 مووچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوهو دەرماڵەش دەبڕدرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەندین ئاماری تایبەت بە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردۆتەوە.
لە نوسینەکەی ئەو پەرلەمانتارەدا ئاماژەی بەوە دراوە، “لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستاندا ٦٨٢ هەزار و ٨٤٩ فەرمانبەر هەیە بە گشت پلە وەزیفییەکانەوە. کۆی گشتی مووچەی بنەڕەتی ئەم فەرمانبەرانە ٢٤٨ ملیار دینارە، بەڵام بە دەرماڵەکانەوە دەکاتە ٨٦٤ ملیار دینار”.
سۆران عومەر لە نوسینەکانیدا ئاماژەی بە گشت موچەکان و ئەو بڕە پارەیەی هەر وەزارەتێک پێویستیەتی و گشت دەرماڵەکانیش کردووە.
هەروەها ئاشکرایکردووە، “لە کۆی ١٤ دەرماڵە ٥ دەرماڵەیان بە ڕێژەی %١٠٠ دەبڕدرێت کە ئەوانیش (دەرماڵەی تایبەت، بڕاوە، نازناوی زانستی، ئیستیبنائی و دەرماڵەی زانکۆیی)، بەهۆی بڕینی %٢٠ ی مووچەی فەرمانبەران و ئەو ٥ دەرماڵەیەش بڕی ٢٢٨ ملیار و ٧٦٩ ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە”.
هاوکات، ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشیکردووە، “بڕینی ئەو پارەیە لە فەرمانبەران لهم قۆناغهدا كه موچه به ٤ مانگ جارێك دهدرێت ، كارێكی باش نیه و نابێته چاكسازی لهم كاتهدا، به پێچهوانهوه دهبێته سزای فهرمانبهران”.
پلانەكەی حكومەت و كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵە بەم شێوەیەیە:
ئاشكراكردنی تەواوی ئەو پێشنیارو پلانەی حكومەت هەیەتی بۆ بڕینی دەرماڵەو كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران كەجۆرێكە لە سزا بۆیان.
حكومەتی هەرێم لەبڕیاری پێداچونەوە بەدەرماڵەكاندا بەنیازی دەستكاری موچەو دەرماڵەی فەرمانبەرانە !
لەهەرێمی كوردستان 682 هەزارو 849 فەرمانبەر هەیە، لەپلە وەزیفی تایبەتی أ و ب و پلەكانی 1 تاكو 10 .
موچەی بنەڕەتی هەموو ئەم فەرمانبەرانە بۆ یەك مانگ بڕی 248 ملیار دینارە .
بەڵام كۆی گشتی موچە لەهەرێمی كوردستان بەسەرجەم دەرماڵەكانەوە بۆ یەك مانگ 864 ملیار دینارە بەم جۆرە:
كۆی گشتی موچەی سەرجەم وەزارەتە مەدەنیەكان بۆ یەك مانگ بڕی 354 ملیار دینارە .
كۆی گشتی موچەی سەرجەم وەزارەتە ئەمنیەكان بۆ یەك مانگ بڕی 331 ملیار دینارە.
موچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بۆ یەك مانگ 107 ملیار دینارە.
موچەی شەهیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی بۆ یەك مانگ 38 ملیار دینارە.
موچەی چاودێری خێزانی و كەم ئەندامان بۆ یەك مانگ 30 ملیار دینارە.
دەرماڵەكان :
14 جۆر دەرماڵەی ناجێگری هەیە بەم جۆرە :
دەرماڵەكانی
(خگورە، سكن، استپناو، رقابیە، خدمە جامعیە، بدل خگورە، امنیە، مقگوعە، خارجیە، موقع جغرافی، حرفیە، رئاسیە، هندسیە، خاصە، لقب علمی)
ئەم 14 جۆر دەرماڵە بۆ وەزارەتە مەدەنیەكان لەمانگێكدا 220 ملیار دینارە.
هەمان 14 جۆر دەرماڵە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش بۆ یەك مانگ 141 ملیار دینارە.
حكومەتی هەرێم بەم جۆرە پێشنیازی لەبەردەستە بۆ دەستكاری موچەو دەرماڵەكان تاكو خەرجی موچەو دەرماڵە كەم بكاتەوە :
كەمكردنەوەی ڕێژەی %20ی موچە
موچەی سەرجەم وەزارەتە مەدەنیەیەكان بۆ یەك مانگ 331 ملیارە بەڕێژەی %20 كەمی بكاتەوە كە دەكاتە 66 ملیار دینار مانگانە.
موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ یەك مانگ 354 ملیارە بەڕێژەی %20 كەم بكاتەوە كە دەكاتە 70 ملیار دینار.
لەخانەنشینیش ئەوانەی موچەیان لەسەری 500 هەزار دینارەوەیە بێجگە لە میراتگرەكان كەموچەكە دابەش بووە بەسەر چەند كەسێكدا، ڕێژەی %20 كەم دەكرێتەوە بەمەش 15 ملیار دینار دەگەڕێتەوە.
واتە بەم سێ كەمكردنەوەیە خەرجی مووچە 150 ملیار دینار كەم دەكاتەوە.
كەمكردنەوەو بڕینی دەرماڵەكان
لەو 14 جۆر دەرماڵە 5 جۆر دەرماڵەیان بەڕێژەی %100 دەبڕدرێ كە ئەمانەن:
1- دەرماڵەی استپنائی : ئەم دەرماڵە دەدرێت بەپلە تایبەتەكان و بڕەكەی بۆ مانگێك 14 ملیارو 853 ملیۆن دینارە.
2- دەرماڵەی زانكۆیی : ئەم دەرماڵە بەپێی یاسای خزمەتی زانكۆیی تایبەتە بەفەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕەكەی بۆ مانگێك 9 ملیارو 153 ملیۆن دینارە.
3- دەرماڵەی نازناوی زانستی : هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆراو ماستەر دەگرێتەوە كەمیلاكن لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕەكەی بۆ یەك مانگ 943 ملیۆن دینارە.
4- دەرماڵەی تایبەت : بەپێی ڕێنمایی دەدرێت بە فەرمانگەی پەیوەندیەكان دەرەوەو ئەوقافو بەڕێوەبەری گشتی و پزیشك و كارمەندی تەندروستی و ڕاوێژكار، بڕەكەی بۆ یەك مانگ 7 ملیارو 264 ملیۆن دینارە.
5- دەرماڵەی بڕاوە (مەقتوع) : ئەم دەرماڵە تایبەتە بە مامۆستایان و شۆفێری وەزارەتەكان بڕەكەی بۆ یەك مانگ 24 ملیارو 764 ملیۆن دینارە.
واتە لەبڕینی ئەم 5 جۆر دەرماڵە مانگانە بڕی 56 ملیارو 977 ملیۆن دینار دەگەڕێتەوە.
بەبڕینی ئەو 5 جۆر دەرماڵە لەوەزارەت ئەمنیەكان بۆ یەك مانگ بڕی 21 ملیارو 792 ملیۆن دینار دەبڕدرێت.
بەكۆی گشتی بڕینی ئەو 5 دەرماڵە لەسەرجەم وەزارەتەكان مانگانە بڕی 78 ملیارو 769 ملیۆن دینار دەگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
بەم پێیە بەكەمكردنەوەی موچەو بڕینی 5 دەرماڵەكە مانگانە 228 ملیارو 769 ملیۆن دینار لە خەرجی موچە كەم دەكرێتەوە.
بەپێی ئەم پێشنیارو پلانەی حكومەت بێ مانگە بۆ موچە بڕی 636 ملیار دینار پێویست دەبێت.
دووا قسەم :
ئەمەش لەم قۆناغەدا كە موچە بە 4 مانگ جارێك دەدرێ ، كارێكی باش نیە و نابێتە چاكسازی لەم كاتەدا بەپێچەوانەوە دەبێتە سزای فەرمانبەران .
سۆران عومەر
ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری و وەبەرهێنان لەپەرلەمانی كوردستان
تعليقات
إرسال تعليق