دەتوانن بە ئاسانی راستییەكانى ئافرەت بناسە بە شێوازی لێو

bozhin
ئافرەتان بەردەوام كەسایەتی گۆڕاو و شاراوەیان هەیە و دەتوانن بە ئاسانی راستییەكان لە خودی خۆیاندا بشارنەوە و كەس نەتوانێت دركی پێ بكات، ئەوان دەتوانن پێبكەنن، لە كاتێكدا لە ناوەوە لە لووتكەی توڕەییدان، دەشتوانن بگرین بەبێ ئەوەی هیچ پاڵنەر و هۆكارێك بۆ گریانیان هەبێ.
لەبەر ئەو شاراوەییەی لە ئافرەتدا هەیە، خوێندنەوەی كەسایەتیان و ناسینیان و پەی بردن بە جۆری رەفتار و میزاجیان دەتوانن شێوازی لێوی ئافرەتان بكەن بە بنەما و لەو رێگەیەوە جۆری كەسایەتیان بزانن، بەم شێوەیەی خوارەوە.
یەكەم: لێوی ناسك و باریك، میزاجێكی گۆڕاون و زۆرجار لە كاتێكدا هەڵدەگەڕێنەوە لەوەی پێشتر گوتویانە، بەڵام نەرم و نیانن لە هەمانكاتیشدا رەقن و حەز بە پارە و سامان دەكەن.
دووەم: لێوی ناسك كۆتایی بەرزبووەوە، زۆر بەهەست و سۆزن، بەڵام زۆرجار خۆ ەگەورەزان و لووتبەرزن.
سێیەم: لێوی كۆتایی بۆ خوارەوە هاتوو، بە خێرایی توڕە دەبن و هەڵدەچن، كەسایەتیان ناجێگیرە.
چوارەم: لێوی شێوە بازنەیی یان خڕ، خاوەنی میزاجێكی كراوەن و گوێ بە قسەی ئەم و ئەو نادەن، پشت بەخۆیان دەبەستن.
پێنجەم: لێوی بچووك، خۆپەرست و دوودڵن.
شەشەم: لێوی گەورە، خێرا و راستگۆ و باشن.
حەوتەم: لێوی گۆشتن و دەرپەڕیو،  توڕە و بەخیلن و هەمیشە حەز بە قسەلۆك دەكەن.
هەشتەم: ئەوانەی بەشی سەرەوەی لێویان بەرز بۆتەوە، ژیان بە جوانی دەبینن و توانای زاڵبوونیان بەسەر كێشەكان هەیە.
ئەم داتایانە لەمیانەی توێژینەوەیەك كە لەسەر ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئافرەتان ئەنجام درا، بەم شێوەیە دەركەوتووە، رەنگە حاڵەتەكان جیاوازیش بن، واتە بەشێوەیەی موتڵەق نییە و رەنگە كەسانێك هەبن بەو شێوەیەش نەبن، بەڵام لێویان یەكێك بێ لەو شێوازانە.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات