به وێنە باشترینەکانى گلۆب سۆکەر خەڵاتەکانیان كرا

bozhin

لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى خەڵاتى باشترین یاریزانى ٢٠١٥ى گلۆب سۆکەرى بەدەست هێنا و بەرشەلۆنەش بە باشترین یانە دیاریکرا.
لە ئاهەنگى گلۆب سۆکەرى ئەستێرەکانى تۆپى پێ، کە لە شارى دوبەى بەڕێوەچوو، لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانى ٢٠١٥ هەڵبژێردرا و خەڵاتەکەى پێ بەخشرا.
پاش وەرگرتنى خەڵاتەکە میسى ئاماژەى بەوە کرد کە بەرشەلۆنە ساڵێکى باشى لە ٢٠١٥دا بەڕێکرد و دووپاتیشى کردەوە کە لە کارە سەرەکیەکانیان بردنەوەى نازناوەکانە، ئینجا نازناوە تاکە کەسیەکان لە پلەى دووەم دێت.
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانیش بە باشترین یانەى هەمان ساڵ دەستنیشانکرا و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆکیش خەڵاتى باشترین سەرۆک یانەى پێبەخشرا، ئەمەش پاش ئەوەى یانە کەتەلۆنیەکە لە ٢٠١٥دا توانى پێنج نازناو بەدەست بهێنێت، کە دواهەمینیان نازناوى جامى جیهانى یانەکان بوو.
هەر لە ئاهەنگەکەدا، ئەندریا پێرلۆى ئیتاڵى و فرانک لامپاردى ئینگلیزى، خەڵاتى باشترین کاروانى وەرزشى یاریزانانیان پێ بەخشرا و خۆرخى مێندێزى پورتوگالی بە باشترین بەڕێوەبەرى کارەکانى یاریزانان و مارک فیلمۆتس بە باشترین راهێنەر دەستنیشان کران.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات