bozhin
بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک ڕایدەگەیەنێت، هیچ پارەیەکیان قەرەبووی بەشە خۆراکیان بە دەست نەگەیشتووە و دابەشکردنی ئەو پارەیە دوادەکەوێت.
شەوکەت محەمەد بەڕێوبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، “چاوەڕوان دەکرێت دابەشکردنی قەرەبووی بەشەخۆراکی فەوتاوی ھاوڵاتیان بکەوێتە دوای پشوەکانی سەری ساڵی نوێ ٢٠١٦، چونکە تائێستا جگە لە چەکی قەرەبوەکە ھیچ بڕە پارەیەک بەدەستیان نەگەیشتووە”.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، “چەکی قەرەبووەکە بە بڕی ٣٢ ملیار دینار گەیشتووە دەستمان، بەڵام تائێستا ھیچ بڕ پارەیەک نەخراوەتە سەر بانکی ھەرێم، تا دەست بەدابەشکردنی قەرەبووەکە بکەین”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە پارەی قەرەبووی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان گەیشتوەتە دەست بریکارەکانی خۆراک و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

تعليقات
إرسال تعليق