لاوازبونی و هەڵوەردنى تاڵەكانی قژهۆكارەكانی بزانه سپرای چای سەوز قژ رووتانەوە چارەسەردەکات

bozhin
لاوازبوونی تاڵەكانی قژ لەئەنجامی چەند هۆكارێكەوە دەبێت ، ئەگەر تاڵەكانی قژت لاوازە ئەوە پێویستە هۆكارە سەركیەكانی ئەم كێشەیە بزانیت .
1-ئەو كەسانەی ڕێجیم دەكەن و ئەو خۆراكانە كەم دەخۆن كە پرۆتین و ترشی ئۆمیگا سێ لەپێكهاتەیدا هەیە ئەوە تاڵەكانی قژیان لاوازدەبێت و كێشەی هەڵوەرینی قژیان دەبێت ، ئەگەر تۆش ڕێجیم دەكەیت ئەوە پێویستە بزانیت چ جۆرە خۆراكێك دەخۆیت و چی ناخۆیت .
2-توشبوون بە هەستیاری پێست هۆكارێكی دیكەی هەڵوەرین و لاوازبونی تاڵەكانی قژە چونكە كاتێك توشی هەستیاری پێست دەبیت ئەوە خوێن و پێكهاتە پێویستەكان ناگاتە تاڵە موەكان .
3-بەكارهێنانی ئوتو بۆ خاوكردنەوەی قژ و موجەفیفە بۆ وشككردنەوەی قژ ئەنجامەكەی لاوازبون و سوتانی تاڵەكانی قژە ، بۆ ئەوەش پێویستە زۆر بەكارنەهێنرێن .
4-كۆبونەوەی چەوری لەسەر پێستی سەر و گیرانی ئەو كونیلانەی تاڵەكانی قژی لێوەهاتۆتە دەرەوە دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ بۆ ئەوەش پێویستە هەفتەی دووجار قژت خاوێن بكەیتەوە .
5-بەكارهێنانی شامپۆ و پێكهاتەی هەڵە بۆقژ هۆكاری لاوازبونی تاڵەموەكانە و ئەنجامەكەی هەڵوەرینی قژ دەبێت .
6-تێكچونی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنەكانی جەستە بەتایبەت ڕژێنلا (پەریزاد) ، لەبەر ئەوە ئەو كەسانەی نەخۆشی غوددەیان هەیە تاڵەكانی قژیان لاوازە و كێشەی هەڵوەرینی قژیان هەیە .
7-ڕۆژانە شۆردنی قژ یەكێكە لە هەڵە باوەكان كە هەندێك كەس ئەنجامی دەدەن ، باشتر وایە هەفتەی دووجار قژ بە شامپۆی تایبەت و ئاوی شلەتێن خاوێن بكرێتەوە …………………………………………………………………………………………………….. بۆ چارەسەکردنی گرفتی قژ روتانەوە دەتوانیت سود لەچای سەوز ببینیت کەماوەی (٦ بۆ ٨) رۆژ بەکاردێت و کاریگەرییەکەی بەردەوام و مەودا درێژ دەبێت بەو جۆرە قژت نەرم و بەھێز و چڕ دەبێت، ھاوکات دەتوانیت شێدارکەری قژ بەکاربھێنیت.
ئەمجارە باس لەپێکھاتەیەک دەکەین کەبەسپرای قژ بەچای سەوز ناسراوە و بەم جۆرە ئامادە دەکرێت:
-یەک کوپ ئاوی ھەنجیری بیابان (ێبار)، یەک کوپ چای سەوز، چەند دڵۆپێک زەیتێکی بۆندار.
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیکەرە شوشەیەکەوە وسپراکە بەر لەخۆشتن و دوای خۆشتن سپراکە بدە لەقژت بۆ بەھێزکردن و درەوشانەوەی. پاشان ئەوەی کەمایەوە لەسەلاجەدا بیپارێزە، دەشتوانیت چەند دڵۆپێک زەیتی نەعنای تێ بکەیت بۆ باشترکردنی سوڕی خوێن و ھاندەری گەشەی قژ.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات