مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی “١٦”ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیاری کوردسات دەکات

hawkar

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئاڕاستەی دەزگای میدیایی کوردسات کراوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی “١٦” ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات دەکات و کوردسات بە ئەزموونێکی نوێ لە ڕاگەیاندنی کوردی لە قەڵەم دەدات.

دەقی پیرۆزباییەکە:-

“پیرۆزبایی
بەرێز/ بەرێوەبەر و سەرجەم میدیاکارو کادر و کارمەندانی دەزگای میدیایی
کوردسات

بەبۆنەی تێپەربوونی (١٦) ساڵ بەسەر دامەزراندنی کەناڵی کوردسات. نۆبەرەیەکی میدیای بینراوی ئاسمانی کوردی و دەنگ و ڕەنگی کوردان پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و سەرجەم میدیاکارو کادرو کارمەندانی کەناڵە ئازیزەکەتان دەکەین. ھەروەھا پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بینەرانتان دەکەین لەکوردستان و ھەر شوێنێک دونیادا ھەن.
کوردسات, ھەر لەسەرەتاوە بە گووتار و شێوازێکی میدیایی ئەوتۆ دەستی پێکرد, کە دەکرێ بە ئەزموونێکی نوێ لە رۆژنامەگەری کوردی دا ئەژمار بکرێ. بەگرنگیدان بە ھەموو کاییەکانی کوردستان و کوردەواری بەبێ جیاوازی و رووماڵکردنی بۆنە و رووداوەکان, کەناڵی کوردسات-یان وەک “دەنگ و ڕەنگی کوردان” ھێشتەوە. ئێستاش لەکاتێکدا ئەم کەناڵە یادی (١٦) ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە, بە بەرنامەی ھەمەجۆر و کوالیتی بەرزی پەخشەوە, کوردسات, بۆتە دەزگایەکی میدیایی, کە جگە لە کوردسات-ی دایک, کوردسات نیوز و کەناڵی بیستراوی کوردی و ئینگلیزیشی ھەیە و بەردەوامە, وێرای دەستخۆشی بۆ ھەوڵ و ئەزموونە ناوازەکانی, چاوەروانی ھەنگاوی تری پێشەوەچوونی زیاتریشتی لێدەکەین لەم جیھانە جەنجاڵەی کەناڵە ئاسمانیەکانی جیھان و ناوچەکە و کوردستاندا.”

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٩/١٢/٢٠١٥



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات