خانمان ئەگەر مێردەکەت گومانی لێت ھەبوو ئه م كاره بکە هه روه ها بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ت لێ‌ جیانه‌بێته‌وه‌ ئه‌م خاڵانه‌ بزانه‌

bozhin
لە ژیانی ھاوسەرگیریدا تووشی چەندین کێشە دەبیت و یەکێک لەوانە ئەوەیە کە مێردەکەت ھەمیشە گومانی لێت ھەیە و ھەموو قسەیەکت بە درۆ دەزانێت.بۆئەوەی تووشی کێشە نەبیت و تووڕە نەبن دەتوانیت ئەم ھەنگاونە جێبەجێ بکەیت و کێشەکەتان چارەسەر بکەیت:-ھەمیشە تێگەیشتوو بە و ھیچ کات مێردەکەت تووڕە مەکە، ھەرکات مێردەکەت بۆڵەبۆڵی کرد بێدەنگ بە و ئەگەر وەڵامت دایەوە نابێت تووڕە ببیت و قسەی نەشیاو بەکارمەھێنە.-وا پیشان بدە کە بە گومانەکانی زۆر بێزار دەبیت و وابکە کە سنووری خۆی بزانێت چونکە تۆش ھەستت ھەیە.-دەتوانیت لەو کاتانەدا باسی ھەست و سۆزی خۆتی بۆ بکەیت کە چەند ئەوت خۆشدەوێت و ھیچ کات شتێکی نەشیاو ئەنجام نادەیت و بەوشێوەیە کەشێک دێتە پێشەوە کە دەتوانن بەئارامی قسە بکەن.-لەخۆتەوە بڕیار لەسەر ھەست و سۆزی مێردەکەت مەدە و مەڵێ کە ئەو خۆشیناوێیت چونکە لە خۆشەویستی تۆدا گومان دەکات و پێویستە تووڕەییەکەی بڕەوێنیتەوە …………………………………………………………………………………………………………………………………………………….یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ جیابوونه‌وه‌ی‌ ژن و مێرد له‌ یه‌كتری‌، خیانه‌تی‌ هاوسه‌رییه‌.

خیانه‌تی‌ هاوسه‌ری‌ كه‌ خۆی‌ له‌ په‌نا بردن بۆ پیاوێكی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ په‌نابردنه‌ بۆ ژنێكی‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه‌و به‌ستنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ هاوسه‌رگیری‌، سه‌ره‌كیترین هۆكاری‌ ته‌ڵاقه‌ له‌ ته‌واوی‌ دنیا.

له‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ باس له‌ دیارترین هۆكاره‌كانی‌ خیانه‌تی‌ پیاوان له‌ هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ین كه‌ بریتین له‌:

بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌یی‌ و ویستی‌ گه‌سشتن پێی‌:
بیرکردنەوە لە خۆشەویستی ڕابردوت، یاخود دووبارە پەیوەندنی بەستنەوەت له‌گه‌ڵی‌، ئیتر لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیا یاخود تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێت، ئەوا ژیانی نێوان ئەو دوو هاوسەرە تێکدەچیت.

پیاهەڵدان بەژنانی‌ تر:
وای دابنێ پیاهەڵدان بەژنانی تر یاخود وەسفکردنی ژنی تر بە جوانی  یان هەر شتێکی تر دەرگایە بۆ دەربڕینی هەست و خۆشەویستی، بۆیە هەوڵ بدە  دووربە لەم ڕێگایە، ئەگەر هاوسەرەکەت لەگەڵ بێت یاخود لەگەڵت نەبێت هەوڵ مەیە وەسفی کەسێکی تر بکەیت.

ڕەخنە گرتن لە هاوسەرەکەت:
دەبێت لەژیانتا هاوسەرەکەت لەهەمو کەس بەگرنگتر بزانیت و  نزیکترین هاوڕێت بێت، هەروەها لەبەردەم کەسو کارو هاوڕێکانت بەشێوەیەکی خراپ قسە لەگەڵ هاوسەرەکەو مەکە و لایەنە خراپەکانی هاوسەرەکەت لای هیچ کەسێک باس مەکە، چونکە دەتوانن خۆتان چارەسەری کێشەکانتان بکەن.

متمانەبون بە ژنێکی تر:
هیچ نهێنیەک لەهاوسەرەکەو مەشارەوەو نهێنی خۆت لای ژنی تر یاخود هاوڕێی کارت باس مەکە، ئەگەر بێت و ئەم کارە بکەیت ئەوا کێشە دروست دەبێت و متمانە لەنێوان هەردوو هاوسەرەکە  دروست نابێت.

زیاتر گرنگی دان بە کار:
گرنگی دان بە هاوسەرەکە و لەپێش هەمووشتێکەوە دەبێت چونکە گەر زیاتر گرنگی بە کارەکەو بەیت ئەوا هەست و سۆزو خۆشەویستی کەمتر دەبێتەوەو بەمەش ژیانی هاوسەرگیریت ئاڵۆز دەبێت چونکە خانمان زیاتر پێویستیان بە گرنگیدان هەیە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات