1-توێكڵی پرته‌قاڵی وشكراو بهێنه و بیهاره، پاشان كه‌وچكێك ماستی تێبكه تا ده‌بێته هه‌ویر، دواتر بیده له پێستی روخسار نزیكه‌ی 15-20 خوله‌ك، به‌ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه پێش خه‌و زۆر به‌سوده، پێست سپی ده‌كاته‌وه و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سی.
2-نیو ته‌ماته بكه شه‌ربه‌ت و كه‌وچكێكی بچوك له ئاوه‌كه‌ی جیابكه‌ره‌وه، سیری عه‌جه‌م ماستی تێیبكه و به‌باشی تێكه‌ڵی بكه، دواتر بیده له پێست بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك.
ئه‌م ماسكه ده‌تپارێزێت له نیشانه‌كانی چرچ بوون و كونیله دیار و گه‌وره‌كانی پێست ده‌شارێته‌وه، ده‌تپارێزێت له شێرپه‌نجه‌ی پێست، هه‌روه‌ها پێست ساف ده‌كات و ده‌یگه‌شێنێته‌وه.
3-2 كه‌وچك ئارد و كه‌وچكێك ئاوی گوڵ تێكه‌ڵ بكه، دواتر بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك بیده له پێست، پاشان به ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
هه‌فتانه 3 جار ئه‌م ماسكه به‌كاربهێنه، ده‌بێته هۆی لابردن میكرۆب و گه‌شانه‌وه و بریقه‌داركردنی پێست.
4-سپێنه‌ی هێلكه و ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ بكه و بیده له پێست بۆ ماوه‌ی 15-25 خوله‌ك و به ئاوی شله‌تێن بیشۆ، ئه‌م ماسكه پێویسته هه‌فته‌ی 3 جار به‌كاربهێنرێت، دژی به‌كتریایه و پێست سپی ده‌كاته‌وه زیپكه و هه‌وكردن لاده‌بات…………………………..نیسك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به خواردنی سوودێكی زۆری ته‌ندروستی بۆ له‌ش هه‌یه، چه‌ندین سودی بۆ بۆ ڕووخساریش هه‌یه.
ماسكی نیسك ده‌بێته هۆی سپی بوونه‌وه و كرانه‌وه‌ی ڕووخسار.
كه‌ره‌سته‌كانی:
٣ کەوچک نیسک
کەوچکێک ئارد
کەوچکێک گوڵاو
ئاوى لیمۆ
چۆنیەتى بەکارهێنان:
3 كه‌وچك نیسكی كوڵاو بکوتن و دواتر كه‌وچكێك ئارد و كه‌وچكێك گوڵاو و چه‌ند دڵۆپێک لیمۆی بۆ زیاد بكه‌ن.
ئه‌م كه‌ره‌ستانه به باشی تێكه‌ڵ بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی چاره‌کێك له ڕووخسارتانى بده‌ن، دواتر به ئاوی سارد بیشۆن.
ئه‌م ماسكه هه‌فته‌ی 3 جار دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و جیاوازیه‌كه‌ی ده‌بینن.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدەن خۆراكی نیسك له سیستمی خۆراكی رۆژنه‌تان بگونجێنن…………………….
لێوه‌كان دیارترین ره‌گه‌زی جوانی ڕووخساری خانمانه و زۆر جار لێوه‌كان تووشی وشكی و هه‌ڵكه‌ندنی توێلكی لێوه‌كان ده‌بێته‌وه، بۆ پاراستنی لێوه‌كانتان ئه‌م هه‌نگاوانه بنێن:
1ـ ئاو و شله‌مه‌نی بخۆنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاو و پێستی لێوه‌كان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به یه‌كه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئاوى لەش كه‌م بێت ده‌بێته هۆی وشك بوونی لێوه‌كان.
2ـ هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی سترێسه‌وه پێستی لێوه‌كانیان هه‌ڵده‌كه‌نن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی جوانی لێوه‌كانیان و به شێوه‌ی هه‌ڵواسراو ده‌رده‌كه‌وێت.
3ـ هه‌وڵ بده‌ن شه‌وانه به زه‌یتی سروشتی لێوه‌كانتان چه‌ور بكه‌ن.
4ـ ئه‌گه‌ر لێوه‌كانتان قه‌ڵشیوه ده‌توانن كه‌مێك گلیسرین له‌گه‌ڵ هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه‌ن و رۆژانه چه‌ند جارێك له‌سه‌ر لێوه‌كانتانى بده‌ن.
5ـ به پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی ئارایشی لێوه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه…………………………
بێگومان جۆری خواردن و پێست په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان هه‌یه، چونكه خۆراكی به‌سود و ته‌ندروست پێستیش جوانتر ده‌كات، یه‌كێك له كێشه‌كانی پێستیش ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌یه به روخسار و به‌شه‌كانی تره‌وه، بێگومان ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ش په‌یوه‌ندی سه‌ره‌كی به جۆری خۆراكه‌وه هه‌یه.
به‌پێی توێیژینه‌وه‌كانی زانكۆی هافارد بۆ ته‌ندروستی گشتی، ده‌ركه‌وتووه به‌شێكی زۆری ده‌ركه‌وتنی زیپكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 3 پێكهاته‌ی خۆراكی:
بوونی خۆراكی چه‌ور واتا ئه‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌ی چه‌وریان زۆره، هه‌روه‌ها شه‌كره‌كان به هۆكاری سه‌ره‌كی داده‌نرێت له ده‌ركه‌وتنی كێشه و نه‌خۆشیه‌كانی پێست، جگه له‌و دوو پێكهاته‌ی خۆراكیه كاربۆهێدراته‌كانیش به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ری هه‌یه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی زیپكه وه‌ك مه‌عكه‌رۆنی
.
تعليقات
إرسال تعليق