كوڕێكی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌لبومێكی گۆرانی به زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌یوب لهۆنی كوڕی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌لبومێكی گۆرانی به ناوی (unconditional love) به‌رهه‌مهێناوه.
له ئه‌لبومه‌كه‌یدا چه‌ند گۆرانیه‌كی ئاینی و گۆرانیه‌كیشی به‌سه‌ر دایكدا وتووه.
ئه‌یوب سه‌لاحه‌دین كوڕى سه‌ركرده‌ى سیاسى سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌میندارى پێشوى یه‌كگرتووى ئیسلامى، ئه‌لبوومێكى گۆرانى بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین وتى ماوه‌ى زیاتر له یه‌ك ساڵه سه‌رقاڵى كاكردنم بۆ ئه‌لبوومێك كه زیاتر به‌رهه‌مه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تییه جگه له زمانى ئینگلیزى به چه‌ند زمانێكى تر وتراوه به‌ڵام به زمانى كوردى به‌رهه‌مى تێدا نییه، له هه‌ره‌یك له كوردستان و توركیا و سوید كارى موزیك و ده‌نگى بۆ كراوه.
ئه‌یوب ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مه‌كه‌ى نزیكى 12 تراك ده‌بێت زیاتر به ستایلێكى ڕۆژئاوایى كارى بۆكراوه چونكه زیاتر به‌رهه‌مه‌كان ئینگلیزین،له ئێستادا كاكردن له‌به‌رهه‌مه‌كه به‌رده‌وامه هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له داهاتوو یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كان وه‌ك سنگل بڵاو بكه‌ینه‌وه.
له كۆتایى وته‌كانى ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێن بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه پرس و ڕام به زۆر كه‌س كردووه هه‌وڵمانداوه كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ى له ئیسلام ترساون ڕاستییان پیشان بده‌ین.
ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین ته‌مه‌نى 25 ساڵه له وڵاتى به‌ریتانیا خوێندنى تواو كردوووه به نیازه له داهاتوودا كار بۆ خوێندنى ماسته‌ر بكات، وه‌ك خۆشى ده‌ڵێت له ئێستادا شوێنێكى نیشته‌جێبوونى جێگیرى نییه.

تعليقات
إرسال تعليق