ئایچە ئینجی، ناسراو بە “لەیلا” لە زنجیرە درامای وێستگەی تەکسی چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردوەتەوە و ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە درامای “هەرێمی سولتان”دا بەشداری بکات.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئایچە ئینجی ناسراو بە “لەیلا” لە زنجیرە درامای وێستگەی تەکسی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە درامای “هەرێمی سوڵتان”دا بەشداری دەکات.
لەیلا ئماژەی بەوە کردووە کە خۆی فێری بەکارهێنانی شمشێر و ئەسپسواری و ڕمبازی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت لە درامای هەرێمی سوڵتاندا ڕۆڵی یەکێک لە ژنە جەنگاوەکان ببینێت.
لەیلا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆڵە نوێیەکەی زۆر لەگەڵ کەسایتیدا دەگونجێت بەڵام هێشتا لەسەر بڕی گرێبەستەکە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دراماکەدا ڕێکنەکەوتووە.
ئایچە ئینجی لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری ئیستەبوڵ لەدایکبووە و لە چەندین فیلم و درامادا ڕۆڵی بینیوە و باوکیشی یەکێک بووە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بواری شانۆ لە تورکیادا.

تعليقات
إرسال تعليق