bozhin
سروود سه‌یالی یه‌ك له گۆرانیبێژه نوێیه‌كانی كوردستانی باشووره و له 1996 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه، به‌م دواییه ده‌ستی كردووه به گۆرانی گوتن و له ده‌ستپێكدایه. سێ گۆرانیی نه‌ته‌وه‌یی بڵاو كردووته‌وه و ئێسته خه‌ریكی به‌رهه‌مێكی دیكه‌یه. bozhin ده‌رفه‌تێكدا هه‌ندێ پرسیاری ڕووبه‌ڕوو كرده‌وه.
وه‌ك سه‌ره‌تا كێ هانده‌رت بوو تا بێیته ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه؟
سروود سه‌یالی: هۆكار و هانده‌رم باوكم بوو.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌ك، بیرت له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبووم نه‌كردووه‌ته‌وه؟
سروود سه‌یالی: هه‌رچه‌نده حه‌ز به ئه‌نجامدانی ده‌كه‌م، به‌ڵام پێم وایه بۆ من جارێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبووم زووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی من له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریدام.
جیا له گۆرانی گوتن، له موزیكدا چۆنیت؟
سروود سه‌یالی: پێم خۆشه و هه‌وڵیش ده‌ده‌م فێری ژه‌نینی ئامێری پیانۆ بم.
ئه‌و گۆرانییانه‌ی پار بڵاوت كردوونه‌ته‌وه، چۆن پێشوازی كران؟
سروود سه‌یالی: پێشوازییه‌كی باشیان لێ كراوه و هه‌ر ئه‌وه‌یش بوو وای له من كرد به‌رده‌وام بم. هه‌روه‌ها به دڵی زۆر له هونه‌رمه‌نده‌كان بووه و كۆمێنتی جوانیان بۆ ناردووم.
كاره‌كانت زیاتر نه‌ته‌وه‌یین، به نیاز نیت بۆ داهاتوو به شێوازێكی تر گۆرانی بڵێیت؟
سروود سه‌یالی: مه‌به‌ستمه له داهاتوودا به چه‌شنێكی جیاوازتر بمبینن.
به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی به‌رده‌مت چییه؟
سروود سه‌یالی: به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی به‌رده‌مم نه‌بوونی كاته، ئێسته كاتم زۆر به‌ده‌سته‌وه نییه تا بۆ كاری هونه‌ریی ته‌رخان بكه‌م.
(باس) بۆچی ئه‌و گۆرانییانه‌ی بڵاوت كردووه‌نه‌ته‌وه، له میدیاكاندا زۆر نابینرێن؟
سروود سه‌یالی: له‌به‌رئه‌وه‌ی سروودن و بۆ كاتی دیاریكراو گونجاون بڵاو بكرێنه‌وه، ناكرێت بۆ هه‌موو ساتێك له میدیا په‌خش بكرێن، بۆیه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا زۆر په‌خش كراون.
(باس) ڕیتم یان ستایلێكی دیاریكراو هه‌یه خۆت حه‌زی لێ بكه‌یت؟
سروود سه‌یالی: زۆربه‌ی ستایله‌كان چێژی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، گرنگه بزانرێ چۆن كاریان تێدا ده‌كرێت.
(باس) پرۆژه‌ی نوێت له به‌رده‌ستدایه؟
سروود سه‌یالی: گۆرانییه‌كی تازه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م. به‌هیوام بتوانم كاره‌كانی به‌كۆتا بێنم و به‌م زووانه بڵاوی بكه‌مه‌وه

تعليقات
إرسال تعليق