ئۆباما رەخنەی توند ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەکات

harem

لە ئاماژەیەکدا بۆ ھەڵمەتەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ نوینەرایەتیکردنی کۆماریخوازەکان بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکا، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند رێگەدان بە سیاسەتمەداران کە سوکایەتی بە موسوڵمانان بکەن و ناکۆکی بخەنە ناو ریزەکانی ھاوڵاتیانی ئەمریکاوە ھیچ سودێکی نابێت بۆ ناوبانگی ئەمریکا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە وتەیەکیدا لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە دیموکراتخوازەکان لە شاری باڵتیمۆر ی ویلایەتی میریلاند، ئۆباما دڵنیایی خۆشی دوپاتکردەوە کە حزبی دیموکراتی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەست دەھێنێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات