وڵاتی عێراق کاروانێکی دیکەی فڕۆکەکانی ئێف شانزە وەردەگرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە ڕایگەیاندووە کە کاروانێکی دیکەی فڕۆکەی جۆری ئێف شانزەی ئەمریکی گەیشتە عێراق.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کە ئەو کاروانە نوێیە لە دوو فڕۆکە و فڕۆکەوانەکانیان پێکھاتوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا,ماجد غەراوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە پێدەچێت لە سەرەتای مانگی داھاتوو یاخود کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا وڵاتی عێراق کاروانی دووەمی فڕۆکەی جەنگی ئێف شانزەی بەدەست بگات.پێشتریش وڵاتی عێراق لە مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا یەکەم کاروانی فڕۆکەی لەھەمان جۆر وەرگرت کە لە چوار فڕۆکە پێکھاتبوون. خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراقیش ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکەکانی ئێف شانزە کاریگەری ئەرێنیان ھەبووە و بەھۆیانەوە پێشڕەوی زیاتر لە دژی تێرۆریستان بەدەستھاتووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق