باس له دواخستنى پێشینەى خانوبەرە و هاوسەرگیری دەکرێت

bozhin

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، داواى بۆچوونى وەزارەتى دارایی دەکات دەربارەى دواخستنى پێشینەکانى پێشمەرگە.سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێك ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی دەكات لەمەر وەرگرتنی بۆچوونی وەزارەتی دارایی دەكات دەربارەی دواخستنی پێشینەكانی پێشمەرگە.

 

سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، نوسراوێک ئاراستەى وەزارەتى دارایی و ئابوریی هەرێمى کوردستان دەکات و ڕاوبۆچوونى وەزارەتى ناوبراوى لەسەر دواخستنى دانەوەى پێشینەکانى پێشمەرگە دەوێت.
نووسراوەکە واژۆی نێچیرڤان ئەحمەدى سەرۆکى دیوانى لەسەرە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوى هەریەک لە لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە و شەهیدان و پەرلەمانى کوردستان، ئەنجومەنى وەزیران داوا دەکات وەزارەتى دارایی و ئابوریی بۆچونی خۆی دەبارەى دواخستنى دانەوەى پێشینەکانى خانوبەرە و هاوسەرگیری پێشمەرگە، بخاتە ڕوو.

 

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات