bozhin
بەرپرسی پەیوەندیەكان و راگەیاندنی حەج و عومرەی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكەم كاروانی عومرەكارانی پارێزگای سلێمانی و سێیەم كاروانی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان بەرە و سعودیە بەڕێكەوتن ، دەشڵێت:”تا ئێستا لە هەرێمەوە زیاتر لە 450 هاوڵاتی سەفەری عومرەیان كردوە”.
كامەران ئەحمەد ؛بەرپرسی پەیوەندیەكان و راگەیاندنی حەج و عومرەی كوردستان؛ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە ، ئەمڕۆ پێنج شەممە 28/1/2016 یەكەم كاروانی عومرەكارانی شاری سلێمانی، كەژمارەیان 136هاوڵاتی بوو لەفرۆكەخانەی سلێمانیەوە راستەوخۆ بەرەو فرۆكەخانەی شاری جەدە لەعەرەبستانی سعودیە بەڕێكەوتن.
وتیشی :” هەر ئەمڕۆ لەفرۆكەخانەی هەولێرەوە كاروانێكی دیكەی عومرەكارانی هەرێم بەڕاستەوخۆ بەرەو سعودیە بەڕێكەوتن، كە بەوەش تا ئێستا 3 كاروانی عومرەكارانی هەرێم كە ژمارەیان زیاتر لە 450كەس بوە لەهەردو فرۆكەخانەی هەولێر و سلێمانیەوە سەفەری عومرەیان كردوە”.
ڕاشیگەیاند، خەرجیەكانیانی عومەرەكارانی هەرێم جیاوازە و بەجۆرێك كۆی گشتی خەرجیەكان بەكرێی فرۆكە و هۆتێل و خواردن دەگاتە نزیكەی نیو ملیۆن دۆلار.

تعليقات
إرسال تعليق