ره‌نگی پێست كاریگه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر جوانی خانمان هه‌یه، به شێوازی سروشتی پێستى ڕووخسارتان یەک ڕەنگ بکەن و تەندروستى بۆ پێستان بگەڕێننەوە.
ـ ناوكی ترێ ورد بکەن و له‌سه‌ر روخسارتان و ملتان دایبنێن.
ـ هه‌ویری بادام له‌گه‌ڵ گوڵاو تێكه‌ڵ بكه‌ن و له ڕووخسار و ملتانى بده‌ن.
ـ به گیراوه‌ی خه‌یاری له ره‌نده دراو و ئاوی گوێزی هیندی پێستان جوانتر بکەن.
ـ 4 دانه بادام شه‌وانه بخوسێنن و به‌یانی به شێوه‌ی هه‌ویری لێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نیو كه‌وچك ئارد و شیر و 4 دڵۆپ ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵیان بكه‌ن و ڕووخسارتانى پێی مه‌ساج بکه‌ن و دوای 15 خوله‌ك بیشۆن.
ـ چه‌ند پارچه په‌تاته‌یەک بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌ناو ئاوی سارد دابنێن و له‌سه‌ر ڕووخسار و ملتان دابنێن……………………………
چەورى ژێر چەناگە یەکێکە لەو کێشانەى زۆرێک لە خەڵکى ڕووبەڕووى دەبنەوە، تەنانەت لە هەندێک کەسیشدا دەردەکەوێت کە کێشیان زیادە نییە و قەڵەونین، ئێستا بەم ڕێگایانە خۆت ڕزگار بکە لە چەورى ژێر چەناگە.
1ـ گۆڕینی سیستمی خۆراكی:
ئەوانەی بەهۆی زۆر خواردن یان نەخۆشیەوە یان بەكارهێنانی كۆمەڵە دەرمانێك قەڵەو دەبن دووچاری چەوری ژێر چەناگە دەبن، هەروەها بەهۆی دابەزاندنی كێش دووچاری كێشەى شلبوونەوەى پێستى ژێر چەناگە دەبن بۆیە دەبێت ڕاهێنانى تایبەت بکەن.
كۆبوونەوەی چەوری لە هەموو شوێنێكی لەش لەوانەش مل دەبێتە هۆی دروست بوونی چەوری ژێر چەناگە.
2ـ چالاكی جەستەیی:
بۆ نەهێشتنی چەوری لەش لە هەر ناوچەیەكی لەش چالاكی جەستەیی پێویستە بەتایبەتی لەناوچەی ملدا.
3ـ چارەسەری شێوازی رۆیشتن و دانیشتن بكەن:
ئەگەر لەكاتی رۆیشتن پشتتان بچەمێننەوە و لە هەمان بارودۆخدا بمێننەوە، پێستی چەناگەتان شل دەبێت و چەوری كۆ دەبێتەوە.
هەروەها دانیشتن بە شیوازی چەمانەوە سەرەڕای دروست بوونی چەوری ژێر چەناگە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە بڕبڕەی پشت.
4ـ بەكارهێنانی ئامێری لاواز كردنی پێست وەك RF رۆل و كیوم و لێزەر كە لە نەشتەرگەری پلاستیكی باشترن
.

تعليقات
إرسال تعليق