ئەگەر گرفتی قژی وشک یان شکاوت ھەیە بەھۆی داپۆشینی سەر و لەچک کردنەوە دەتوانیت سود لەم ماسکە ببینیت کەسروشتییە و لەماڵەوە ئامادە دەکرێت و ھاوکارە لەباشترکردنی توانا و تەندروستی و شێداری قژدا.
ماسکی ھێلکە و ماست بۆ قژی وشک و رووتاوە: کەئەمیش بەھۆی ئەو پرۆتینەی لەنێو ھێلکەدایە کەزۆر باشترە لەھەر جۆرێکی تر دەیکاتە باشترین ماسکی ئامادەکراو لەنێو ماڵدا کەگەشەی قژ بەھێز دەکات و شێ‌دار و نەرم و پاکی دەکات و ئەم ماسکەش زەیتی زیادەی قژ ناھێڵێت.
پێکھاتەی ماسکەکە:
(١ بۆ ٢) ھێلکە بەپێی درێژی قژت، کوپێک و نیو ماست یان شیر، ئاوی لیمۆ، دوو کەوچک زەیتی زەیتون.
سەرەتا سپێنەی ھێلکە و زەردێنەکە جیابکەرەوە، پاشان لەگەڵ شیر یان ماست و زەیتی زەیتونەکە تێکەڵی بکە جوان، پاشان ئاوی لیمۆکەی تێبکە بۆ ھاندانی بێخی سەر.
ئەم ماسکە بەمەساژەوە بدە لەبێخی سەرت لەرەگەوە بۆ سەر تاڵەکانی پاشان با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت و سەرت دابپۆشە بەکڵاوی حەمام، پاشان ماسکەکە بەئاوبشۆ و پاشماوەی ماسکەکەی پێوە مەھێڵە، بۆ نەھێشتنی بۆنی ھێلکەکەش شامپۆیەک بەبۆنی میوە بەکاربھێنەو قژتی پێ بشۆ.
بەڵام ئەوەش بزانە بۆ قژی چەور دەبێ تەنیا سپێنەکە بەکاربھێنیت، بۆ قژی وشکیش تەنیا زەردێنەکەی بەکاربھێنە، بۆ قژی ئاساییش ھێلکەکە ھەمووی بەکاربھێنە.
دەکرێ ئەم ماسکە بۆ ماوەی مانگێک بەکاربھێنیت بەرێژەی ٤ جار…………………….
bozhin
كێشه‌ی قژی ته‌نك یه‌كێكه له كێشه زۆر باوه‌كان له‌ناو خانماندا، چونكه هه‌موومان هه‌میشه خه‌ون به قژێكی جوانه‌وه ده‌بینین هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری تایبه‌ت به خانمانی قژ ته‌نك باس ده‌كه‌ین كه بریتیه له:
برینی ستایلی قژ به چین چین (مدرج) ، ئیتر ئایا به كورتی بێت یان ناوه‌ند یان درێژ، چونكه به‌وشێوه‌یه ته‌نكی ده‌رناكه‌وێت.
هه‌میشه شامپۆی گونجاو هه‌ڵبژێره، به‌پێی جۆری قژه‌كه‌ت و چونكه شامپۆی نه‌گونجاو قژ وێران و ته‌نكتر ده‌كات.
به‌كارهێنانی موس بۆ تاڵه‌كانی قژت، چونكه زیاتر گه‌شه‌ی پێده‌كات.
دووركه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی شانه‌ی پلاستیكی، هه‌روه‌ها هه‌رگیز له‌سه‌ره‌وه قژ دامه‌هێنه به‌شی خواره‌وه جوان شانه‌كه چونكه هه‌میشه له پێشدا به‌شی خواره‌وه ئاڵۆز ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه دایبهێنیت قژت ده‌رده‌هێنێت.
هه‌وڵبده تا ده‌توانیت له ئوتوكردن و به‌كارهێنانی هه‌وای وشكردنه‌وه و گه‌رمی دووربكه‌ویته‌وه، هه‌میشه به‌هێواشی وشك بێته‌وه باشتره.
به‌كارهێنانی ئاوی پیاز و زه‌یتی گوێزی هندی زۆر به‌سوده بۆ به‌هێزكردنی قژ، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ماسكی تر هه‌یه به‌ڵام به‌پێی جۆری قژه‌كه‌ت ده‌گۆرێت و به ئاگابه.

تعليقات
إرسال تعليق