حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەنیازە لیژنەیەک پێکبھێنێت بۆ پێداچوونەوە بەکاری ئەندامانی حکومەتەکەی و بەمەبەستی لەسەر کار لابردنی وەزیرە کەمتەرخەمەکان.
بۆ ئەو مەبەستەش عەبادی زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ ھەردوو فراکسیۆنی “مواتین و ئەحرار” و چەند لایەنێکی سیاسی نزیک لە سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامداوە. ھەر یەک لە فراکسیۆنەکانی مواتین و ئەحرار کە دوو ھاوپەیمانی سەرەکی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانن پێشوازی لەھەر چاکسازییەکی عەبادی دەکەن بە مەرجێک بە لیژنەی پسپۆر ئەنجام بدرێت و دوور بێت لە کاریگەرە سیاسییەکان.
مانگی ئابی رابردوو عەبادی دوو پاکێجی چاکسازی راگەیاند بۆ لەسەرکار لابردنی جێگرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و ١٤٠ بەرپرسی باڵای حکومەت و چاو خشاندنەوە بە ٤ ھەزار پلەی تایبەت و تێکەڵکردنی ١٠ وەزارەتی حکومەت و ھەڵوەشاندنەوەی چەند وەزارەتێک و کەم کردنەوەیان لە ٣٢ وەزارتەوە بۆ ٢٢ وەزارەت. بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە عەبادی، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە کە مەرجەعی باڵا داوای لێکردووە لیژنەیەکی سەربەخۆ پێک بھێنێت بۆ دیایکردنی کەسایەتی بەتوانا و سەربەخۆ بە مەبەستی ئیدارەدانی دەوڵەتی عێراق.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق