کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی تاووتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی عێراق و ئەو قەیرانە داراییەی کە وڵاتی پێداتێپەر دەبێت بەرێوەدەچێت، حەیدەر عەبادی لە وتەیەکدا کە لەو کۆبوونەوەیە پێشکەشی کرد رایگەیاند گفتوگۆ کراوە لەبارەی بارودۆخی دارایی عێراق و مەترسییەکانی سەر بەنداوی موسڵ.
سەبارەت بە قەیرانی دارایی عێراقیش عەبادی رایگەیاندووە، پێشبینیمان نەکردووە نرخی نەوت بەمشێوەیەی ئێستای دابەزێت، بەپێویستیشی زانیوە کە ھەموو کوتلەکان بەیەکەوە ھەماھەنگی بکەن بۆ دەرچوون لەو قەیرانە داراییەی کە عێراقی تێکەوتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە لە عێراقدا ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر ھەیە کە لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا یەکناگرێتەوە کە عێراقی پێدا تێپەر دەبێت. لەبارەی بارودۆخی پارێزگای بەسڕەوە عەبادی رایگەیاندووە بارودۆخی پارێزگاکە بەرەو باشبوون دەچێت و چەکیشمان لە دەست ھۆزەکان کشاندۆتەوە. ھاوکات حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی تر داوای لە تورکیا کرد ھێزەکەی لە عێراق بکێشێتەوە.
ھەرلەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغداددا ، لەبارەی کێشە دادوەرییەکانییشەوە دادوەر مدحەت مەحمود پرۆژەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاسایییەکان و یەکلایی کردنەوەی دۆسییەکانی تیرۆر پێشنیار کردووە .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق