bozhin
هەندێك لە كچان پێیانوایە دوای هاوسەرگیریش دەتوانن بەردەوامی بە هاوڕێیەتیە بێ سنورەكانیان بدەن و تێكەڵاوی و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بەردەوام بێت، بەڵام ئەو بۆچونە لە جێگەی خۆیدا نییە و پیاوان هیچ كات پێیانخۆش نییە ژنەكانیان خاوەنی پەیوەندی جۆراوجۆر بن، تەنانەت پەیوەندی كار و هاوپیشەیش، بەتایبەتی پەیوەندی لەگەڵ پیاوان، بۆیە باشترە ژنان ئاگاداربن و خۆیان بپارێزن.
گرنگترین ئەو جۆرە هاوڕێیەتییانەی دەبێت كچان رەتیان بكەنەوە:
• دەستتێوەردەر، كچان ناكرێت بەردەوامی بە پەیوەندی لەگەڵ ئەو كچانە بدەن، كە دەستوەردەنە كاروبارەكانیان، هەرچەندە زۆرجار ئەو كەسانە خۆیان پیشاندەدەن، كە بۆ بەرژەوەندی ئەوان ئەوە دەكەن.
• نهێنی نەپارێز، هەندێكجار پێش هاوسەرگیری رووبەڕووی ئەو كەسانە دەبینەوە، كە نهێنییەكانمان ناشارنەوە، بەڵام دوای هاوسەرگیری جیاوازە و نابێت هاوڕێتییان بكرێت.
• حەسود، یەكێكی تر لەو جۆرە كەسانەی نابێت كچان دوای هاوسەرگیری هاوڕێیان بن، كچانی حەسودن، ئەوەیش لە ئەنجامی قسەكردنیاندا دەردەكەوێت.
• درۆزن، كچانی درۆزن دوای هاوسەرگیری كێشەی زیاترت بۆ دروست دەكەن، بۆیە نابێت بەردەوامی بە پەیوەندی لەگەڵیان بدرێت.
• گوماناوی، هەندێك لە كچان نهێنییەكانیان دەشارنەوە و لە ژێرەوە پەیوەندی دیكە دروست دەكەن، بۆیە باشترە كچان دوای هاوسەرگیری خۆیان لە كەسانی زۆر نهێنی پارێز و گوماناوی بپارێزن………………………
لەدوای ژیانی ھاوسەرگیری زۆر کات دەتەوێت رەخنەیەک لە ھاوسەرەکەت بگریت لەبارەی ھەڵسوکەوت یان قسەیەکیەوە، بەڵام دەترسیت لەوەی دەنگە دەنگ و شەڕ درووست ببێت.
زۆربەی ھاوسەران بە کارێکی بەرامبەریان تێکدەچن وەک سەیرکردنی یارییەکی تۆپی پێ بۆماوەیەکی زۆر، توێژەرانی دەروونی بەپێویستی دەزانن ھیچ کات لەو کاتانەدا یەکسەر پەرچە کردارت نەبێت و پێویستە ئارام بگریت و لەبەردەم ھیچ کەسێکدا رەخنەی لێ نەگریت، دواتر دەتوانیت قسەی لەگەڵدا بکەیت و پێویستە دەنگت نزم بکەیتەوە و ھیچ رستەیەک بەکارنەھێنیت کە ھاوسەرەکەت تووڕە بکات و لە ئاستی رەوشتی کەمبکاتەوە.
ھاوکات لەو کاتانەدا ھەمیشە وشەی (ئێمە) بەکاربھێنە لەبری (تۆ) چونکە ئەوە وادەکات ھاوسەرەکەت وابزانێت کە رەخنەی لێدەگریت و قسەی پێناوترێت، ئەگەر ھاوسەرەکەت ھەر تووڕەبوونێکی پێوە دیار بوو ئەوا دەستبەجێ بابەتەکە دابخە و کاتێکی تر قسەی لەبارەوە بکەن…………………………………
زۆر لە گەنجان دەیانەوێت پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کەسێکدا ببەستن کە خۆشیاندەوێت و نازانن چۆن وابکەن ئەوانیش خۆشیانبوێن، چەند ھەنگاوێک ھەن کە وادەکەن بەرامبەرەکەت ھەمان ھەستی لا درووست ببێت و ئەوانیش بریتین لە:
-ھەمیش بە چاوەکانت قسەکانتی پێ بڵێ و زەردەخەنەی بۆ بکە و بەوشێوەیە دڵی بەدەست دەھێنیت.
-زەردەخەنە و پێکەنین لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە بۆئەوەی سەرنجڕاکێش دەربکەویت و ھەمیشە پێویستە دەم بەخەندە بیت.
-لەکاتی قسەکردن لەگەڵیدا سەیری چاوەکانی بکە و ھەوڵبدە زۆرترین کات سەیری چاوی یەکتر بکەن و بەوشێوەیە خۆشەویستی درووست دەبێت.
-پێویستە رێزێکی زۆر لە بەرامبەرەکەت بگریت و ھەمیشە خۆت بە دڵخۆش وەسف بکەیت کە ئەو کەسە ھاوڕێتە و بەوە بزانیت کە ئەو لەگەڵتدایە.
-لەکاتێکدا قسەت بۆ دەکات بێدەنگ بە و بە ھەموو جەستەت گوێی بۆ بگرە و ھەوڵبدە لە ھەموو قسەکانی تێبگەیت.
-ھیچ کات ھەوڵی گۆڕینی بابەتەکان مەدە و درێژە بە قسەکانتان بدە تا دەگەنە کۆتایی و ئەویش ھەموو قسەکانی دەکات……………………
لە ژیانی ھاوسەرگیریدا زۆرجار بە کارێکی بەرامبەر تێکدەچیت و ئەوەش وادەکات دڵتەنگ بیت و حەز دەکەیت ئەو خووەی بگۆڕێت.
ھەندێک لەو خووانەی ھاوسەرەکەت بێزار دەکات بریتین لەمانەی خوارەوە:
-گفتوگۆکردن لەبارەی ھەر کارێکەوە کە ھاوسەرەکەت ئەنجامیان دەدات بێزاری دەکات و پێویستە چەند کارێکی پشتگوێ بخەیت و ئەوانەی جێی بایەخن کاتێکی گونجاوی بۆ بدۆزیتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەیەوە.
-پێویست ناکات ھەموو کات کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن بە تۆ بێت و سەیری ئەو بەرنامەیە بکەیت کە حەزی پێدەکەیت، ھەربۆیە ھەندێک کات کۆنترۆڵەکە بدە بە ھاوسەرەکەت بۆئەوەی سەیری کەناڵێک بکەن کە ئەو حەزی لێیەتی.
-لەدوای نانی ئێوارە زۆرجار خێزانەکەت دەیەوێت چایەک پێکەوە بخۆنەوە و قسە لەبارەی بابەتێکەوە بکەن، ئەگەر ئەو داوایەی رەت بکەیتەوە ئەوا دڵتەنگ دەبێت و ھەربۆیە کەمێک لەگەڵیدا دابنیشە و دڵخۆشی بکە.
-پێویستە پیاوان یارمەتی ژنەکانیان بدەن لەکاری ناوماڵدا، چونکە ئەو پیاوانەی کە کەلوپەلەکان ناخەنەوە شوێنی خۆیان ژنەکانیان دڵتەنگ دەکەن و بێزار دەبن بەو کارەیان.
-ھیچ کات لێی تووڕە مەبە لەسەر ئەوەی درەنگ ھاتۆتە ماڵەوە چونکە بەدەست خۆی نەبووە و پێویستە بەئارامی لەوکاتانەدا قسەی لەگەڵدا بکەیت بۆئەوەی تووشی کێشە نەبن.

تعليقات
إرسال تعليق