bozhin
پیاوێكی ئه‌مریكی له حه‌زێكدا، له‌ناو كۆمه‌ڵێك تیمساح مه‌له‌ده‌كات و تیمساحه‌كان توڕه ده‌كات. به‌مه‌ش ئه‌م پیاوه یان گیانی خۆی لێزیاده یان ئازایه‌تیه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌یه. چارلس وییند، پیاوێكی ئه‌مریكیه له شاری فلۆریدای وڵاته‌كه‌ی له حه‌زێكی بچوكدا له‌نێو كۆمه‌ڵێك تیمساح مه‌له‌ده‌كات و به‌ره‌و روویان ده‌ڕوات. هه‌روه‌ك له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، پیاوه‌كه به چوپێكی مه‌له‌وه ده‌چێته ناو حه‌وزه‌كه و تیمساحه‌كان به‌ئاگاده‌هێنێته‌وه و خۆیان ده‌كه‌ن به‌ناو ئاوه‌كه‌دا. تیمساح، یه‌كێكه له‌و ئاژه‌ڵه خشۆكه دڕندانه‌ی كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه دروست ده‌كات و له‌كوێدا بتوانێت زیانیان پیچده‌گه‌یه‌نێت یان ده‌یان خوات.

تعليقات
إرسال تعليق