بکوژی کارمەندەکەی ئاسایشەكەی سلێمانی كوژرایەوە

bozhin

دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش،  بکوژی کارمەندەکەی ئاسایش لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی کوژرا.كەمێك ، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بكوژی ئاسایشەكەی سلێمانی، لە گەڕەكی بەكرەجۆ خۆی حەشاردا بوو، لە كاتی هەوڵی دەستگیركردنیدا، رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش بۆتەوە و كوژراوە.

کاتژمێر ١١ ی ئەمشەو هێزێکی ئاسایشی سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر ئەو ماڵەی بکوژی کارمەندەکەی ئاسایش خۆی تێدا حەشاردابوو لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی.

 

عەمید حەسەن نوری، بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، بکوژی کارمەندەکەی ئاسایش ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بووەتەوە و تەقەی کردووە و لە بەرامبەردا هێزەکانی ئاسایش تەقەیان لێ کردووە و کوژراوە.ەمرۆش رێوشوێنی توند لە بازگەكانی دەوروبەری سلێمانی گیرابوونە بەر، بە شێوەیەك بەهۆی پشكینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو بازگەیانەدا تێپەڕ دەبوون، قەرەباڵغییەكی زۆری ئۆتۆمبێل كە چەند كلۆمەترێك درێژ دەبوویەوە، دەبینرا.

 

ڕۆژی چوار شەممە ٢٧-١-٢٠١٦، بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبیل، شەڕ لە نێوان شۆفێری ئۆتۆمبیلەکان دروستبوو، پاشان یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی کرد و بووە هۆی کوژرانی کارمەندێکی ئاسایش کە مەبەستی ناوبژی چووبووە شوێنی ڕووداوەکە



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات