پێدانی كارەبا بەم جۆرە دەبێت مانگی داهاتوو

bozhin

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایدەگەیەتنێت: مانگی شوبات پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هاوشێوەی ئەم مانگە دەبێت.

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، چاوەڕواندەكرێت بڕی پێدانی كارەبا بۆ مانگی شوبات بەهەمانشێوەی ئەم مانگەبێت، واتە ڕۆژانە (١١-١٢) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت، وتیشی:” ئەگەر پلەكانی گەرما دابەزن و بڕی بەرهەمهێنانی كارەباش زیادنەكات، ئەوا بڕی كارەباكە كەمتردەبێتەوە”.
بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم باسی لەوەشكرد:”لەئێستادا بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی دوو هەزارو 850 مێگاواتە، ئەگەر دوچاری قەیرانی سوتەمەنی و كێشەكانی كارەبا نەبن، بۆ مانگی داهاتوش دەتوانرێت هەمان بڕ بەرهەمبهێنرێت، “چونكە ژمارەیەك لەیەكە لەكاركەوتوەكانی كارەبا خراونەتەوەگەڕ”.
رونیشیكردەوە:”پارێزگاكان سەرپشكن بڕی چەند كارەبا بەھاوڵاتیان دەدەن بەگوێرەی ئەو ڕێژەیەی بۆیان دانراوە، ھەركاتێكیش ڕێژەكە بەرامبەربوو لەگەڵ خواستی كارەبا، ئەوا دەتوانرێت ڕۆژانە ٢٤ كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت”



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات