ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە سەروو 36 دۆلار.
نرخی بەرمیلێك نەوتی جۆری برێنت ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە گەیشتە 36 دۆلار و 86 سەنت.
هاوكات نەوتی خاویش بۆ 35 دۆلار بەرزبووە بۆ هەر بەرمیلێك.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە، ئەوەش دوای ماوەیەك لە دابەزینی نرخەكەی
……………………….سعودیە و وڵاتانی كەنداو نەرمی دەنوێنن لە بارەی سەر لەنوێ رێكخستنەوەی نرخی نەوت لە بزاڕە جیهانیەكان.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە زاری نوێنەرێكی دیاری وڵاتانی كەنداو لە ئۆپێك بڵاویانكردەوە: “سعودیە و وڵاتانی كەنداو ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ هاکاری کردن لە رێكخستنەوەی نرخی نەوت”.
لە لایەكی ترەوە روسیاش رایگەیاندووە، ئامادەیە بە هاوكاری ئۆپێك نرخی نەوت رێكبخاتەوە.
پێشتریش بۆ هەمان مەبەست رێككەوتنێك لە نێوان ڤەنزویلا و روسیا هاتبوە ئاراوە.

تعليقات
إرسال تعليق