سەرۆکی ریاڵ مەدرید رێگریدەکات لەگەشتکردنی سێرجیۆ رامۆس بۆ شوێنی لەدایکبونی

harem

دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید سەردانەکانی سێرجیۆ رامۆس بۆ شاری سیڤلیای شوێنی لەدایکبونی سنورداردەکات.

رادیۆی ئۆندا سیرۆی بەناوباگی ئیسپانی ئاشکرایکردوە دوای رێگریکردن لە گەشتە بەردەوامەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وڵاتی مەغریب، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سەردانەکانی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەکەی بۆ شاری سیڤیلیا سنورداربکات.

ئۆندا سیرۆ ئاشکراشیکردوە پێرێز رامۆسی لەزنجیرە سەردانەکانی بۆ شوێنی لەدایکبوونی ئاگادارکردۆتەوە کە ھەموو ھەفتەیەک دوبارەدەبێتەوە.

لە بەشێکی ھەواڵەکەدا ھاتووە پێرێز وای دەبینێت کە کریستیانۆ رۆناڵدۆو سێرجیۆ رامۆس بەھۆی سەردانەکانیانەوە ئاستیان لەم وەرزەدا دابەزیوە، بۆیە کۆبونەوەی لەگەڵ رامۆسدا ئەنجامداوەو داوای لێکردوە واز لەسەردانەکانی بھێنێت و سەرنجی لەسەر یارییەکانی یانەکە لەلالیگادا کۆبکاتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات