هەفتەی داهاتوو حکومەت بڕیاری کەمکردنەوەی مووچە دەدات و پاش ئەوە راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
، هەفتەی داهاتوو حکومەت بڕیاڕی کەمکردنەوەی مووچە دەدات و بابەتەکە یەکلایی دەبێتەوە، پاش ئەوە ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە بڕیاڕی کەمکردنەوەی مووچە، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش ناگرێتەوە.
بەپێی زانیاریەکان بڕیارەکەی حکومەت بەشێوەیەک دەبێت کە هەر فەرمانبەرێک مووچەکەی لە 500 هەزار دینار زیاتر بێت، بەپێی خشتەیەکی تایبەت بڕێک لە مووچەکەی کەمدەکرێتەوە.
هەر بەپێی زانیاریەکان هەفتەی داهاتوو سەرەتا نیو موچەکەی دیکەی مامۆستایان دابەش دەکرێت و دوابەدوای ئەوانیش موچەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت………………پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرایکرد، تا ئێستا وردەکاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەخراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان 500 هەزار دینار کەمترە، پارەکانیان کەمناکرێتەوە
فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا وردەکاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەخراوەتەڕوو و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان 500 هەزار دینار کەمترە، هیچ بڕە پارەیەکیان لێ کەمناکرێتەوە، بەڵکو لەو فەرمانبەرانە کەمدەکرێتەوە کە مووچەکانیان لەسەرووی 500 هەزار دینارەوەیە.
ناوبراو راشیگەیاند، بە گوێرەی پلەبەندی و بە دیاریکردنی ڕێژەیەک مووچەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە، بە جۆرێک مووچەی پلە تایبەتەکان دەبڕدرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی دیکەش بە گوێرەی قەبارەی مووچەکانیان رێژەکانیان بۆ دیاری دەکرێت. وتیشی، ئەو کەمکردنەوەیە موچە بڕین نییە بەڵکو پاشەکەوتە.
فرسەت سۆفی وتیشی، ” پێشتر بڕیاڕدرا بە رێژەی 100% دەرماڵەی پەرلەمانتاران ببڕدرێت، بەڵام جارێ ئەو بڕیاڕە راگیراوە، چونکە پێشنیارکراوە30% کۆی دەرماڵە و مووچەکانیان پێبدرێت، بەوەش مووچە و دەرماڵەکانیان لە هەشت ملیۆنەوە کەمدەکرێتەوە بۆ دوو ملیۆن و 400 هەزار دینار”……………..پەرلەمانتارێکی پارتیس ڕونکردنەوە لەسەر میکانیزمی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەدات، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ڕێژەیەک بۆ کەمکردنەوەی موچەکە دیاریدەکات و دەڵێت:”وەک پاشەکەوت بڕێک لەموچەی فەرمانبەران لەلای حکومەت دەمێنێتەوە”.
لەئێستادا بەھۆی ئەوەی داھاتی ھەرێمی کوردستان بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات، حکومەت بەنیازە بەشێک لەموچەکانیان کەمبکاتەوەو وەک قەرزێکیش لەلای خۆی بمێنێتەوە، تائەوکاتەی قەیرانی دارایی چارەسەردەبێت.
د. فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، تائێستا وردەکاری کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران نەخراوەتەڕوو.
ئەوەشی ڕونکردەوە، ئەو فەرمانبەرانەی موچەکانیان ٥٠٠ ھەزار دینار کەمترە، ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ کەمناکرێتەوە، بەڵکو لەو فەرمانبەرانە کەمدەکرێتەوە کە موچەکانیان لەسەروی ٥٠٠ ھەزار دینارەوەیە.
د. فرسەت باسی لەوەشکرد، بەگوێرەی پلەبەندیی و بەدیاریکردنی ڕێژەیەک موچەی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە، بەجۆرێک ٧٠% موچەی پلە تایبەتەکان دەبڕدرێت، سەرجەم فەرمانبەرانی تریش، بەگوێرەی قەبارەی موچەکانیان ڕێژەیەکیان بۆ دیاریدەکرێت.
سەبارەت بەوادەی جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازەش، د. فرسەت سۆفی ئاشکرایکرد، لەکۆبونەوەی داھاتوی ئەنجومەنی وەزیران کە تائێستا بەفەرمی وادەکەی دیارینەکراوە، بڕیاری کۆتایی لەسەر میکانیزمی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران و دیاریکردنی ڕێژەیەک لەوبارەیەوە دەدرێت.
لەبارەی موچەی پەرلەمانتارانیشەوە ئەو پەرلەمانتارە وتی:”پێشتر بڕیاردرا کە بەڕێژەی ١٠٠% دەرماڵەی پەرلەمانتاران ببڕدرێت، بەڵام جارێ ئەو بڕیارە ڕاگیراوە، چونکە پێشنیازکراوە ٣٠%ی کۆی دەرماڵەو موچەکانیان پێبدرێت، بەوەش موچەو دەرماڵەکانیان لەھەشت ملیۆنەوە کەمدەکرێتەوە بۆ دوو ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دینار”.
جەختیشیکردەوە، ئەو کەمکردنەوەیەی حکومەتی بڕیاری لەسەر دەدات موچە بڕین نییە، بەڵکو پاشەکەوتە.

تعليقات
إرسال تعليق