سەرۆک وەزیرانی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا داوا لە حکومەتی ناوەندی دەکەن کە ھاوکارییە داراییەکانی زیاتر بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچ و رێکخراوە مرۆییەکانی ئەو وڵاتەش داوا لە حکومەت دەکەن کە پشت بەو لێپێچینەوانە نەبەستێت کە ھەندێک لە پارتە سیاسییەکان پێشکەشیان کردووە بەمەبەستی توندکردنی یاساکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی.
لەوبارەیەوە بۆدۆ رامیلۆ سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی تۆرینگنی ئەڵمانیا لە لێدوانی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد کە داواکارییان پێشکەش بەحکومەت کردووە و گەشبینن بەرامبەر بەوەی کە ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەیان دەرببڕێت. ئەو داواکارییەیان لەکاتێکدایە کە ئەنگێلا مێرکڵ ھانی ھەموو پارتە سیاسییەکانی بەشدار لەحکومەتدا پاشگەز نەبنەوە لە ھاوکاریی کردنی پەنابەران.
لەلایەکی ترەوە ماو درایەر سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی راینلاند بڤاڵتس رایگەیاند کە پێوستییان بە وەبەرھێنانی ھاوبەش ھەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەمەبەستی دروست کردنی خوێندنگە و شوێنی نیشتەجێبوون و داینگە و بازاڕی کار، سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی زارلاندیش رایگەیاند مامەڵە کردنیان لەگەڵ قەیرانی کۆچ ئەرکێکی نیشتمانییە.
لەلایەکی ترەوە رێکخراوی مرۆیی پڕۆ ئۆزولی ئەڵمانیا داوای کرد کە پەلەبکرێت لەدیپۆرت کردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کە وەڵامی ئەرێنی داواکاریی بۆ مافی پەنابەرێتییان وەرنەگرتووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق