خێراترین رێگا بۆ رزگاربون لەچەوری زیادە بە 24 سەعات چەوری لەشت بسووتێنە

bozhin

بۆ رزگاربون لەچەوری زیادەی لەش دەتوانیت سود لەم تێکەڵەیە ببینیت کەمۆز لەپێکھاتەیدا و گرنگە سستمێکی خۆراکی ھاوسەنگ بگریتە بەر و لەگەڵیدا وەرزش بکەیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانت.
پێکھاتەی گیراوەکە: پرتەقاڵێک، مۆزێک، سێوێک، کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆ، ئاوی پاک.
ئەمانە پێکەوە تێکەڵ بکە تا ھاوسەنگ دەبێت و بەویستی خۆت ئاوی تێبکە و دەشتوانیت لەنێوانی ژەمەکان یان بەپێی ویستی خۆت بیخۆیتەوە و بەر لەخواردنەوەشی باشترە وەرزش بکەیت.

بە ھەندێک خواردن و ڕێکاری ئاسان، دەتوانی بە ماوەی 24 سەعات چەورییە زیادەکانی نێو لەش بسووتێنی.
لە توێژینەوەیەکی زانستی نوێدا دەرکەوتووە، کە ھەندێک خواردن ھەن، بە شێوەیەکی زۆر خێرا چەوری لەش دەسووتێنن و یارمەتی ئەو کەسانەش دەدەن کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێت.
ئەگەر دەتەوێت چەوری زیادەی نێو لەش بە شێوەیەکی خێرا و بە ماوەی 24 سەعات دابەزێنی، پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت، ئەوانیش بریتین لە:
– چای سەوز
– ماسی سالمۆن
– ئەو خواردنانەی پڕۆتینیان تێدایە
– خۆراکە شیرەمەنییەکان
– ئەو خواردنانەی “ڤیتامین “Dیان تێدایە
– قاوە
– دارچین
– سەوزە
بۆ ئەوەی ئەم خواردنانە سوودی بۆت ھەبێ، دەبێت ڕۆژانە 45 دەقیقە وەرزش بکەیت، ھەروەھا دەبێت ڕۆژانە ئاو زۆر بخۆیتەوە و ھەوڵ بدە ئەو خواردنانەی دەیخۆیت ھەندێک تیژ بێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات