نیوەموچەش لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.ئەم هەفتەیە موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

bozhin

بڕیار وایە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە موچەی مانگی کانونی دووەمی خانەنشینان و دەستەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەش بکرێت و ڕۆژی یەکشەممەش موچەی بەشێک لە خانەوادەی شەهیدان دابەش دەکرێت.

ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و دەستەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێت”.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژی یەکشەممە موچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت کە هەفتەی ڕابردوو موچەیان وەرنەگرت”.

 

هاوکات سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتن بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک ئەوەی خستە ڕوو، “چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی هەفتەی داهاتوو موچەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دابەش بکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دووەم بێت”.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست نەتەوە کەوتووە، وەزارەتی دارایی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات و لەگەڵ کۆتایی هاتن بە موچەی مانگی کانوونی دووەم دەست بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت. زانیاریەکان ئەوەش دەخەنە ڕوو کە پێناچێت ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دەکەوێتە هەفتەی دواتر……………………………………………………………..

ماوەی نزیكەی هەفتەیەكە، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیراوە و ئەمەیش بە بۆچونی چاودێرانی ئابوری، قورسایی دارایی لەسەر حكومەتی هەرێم زیاتر دەكات، چونكە رۆژانە زیاتر لە 11 ملیار دینار زیان بە حكومەت دەگات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت:” بەپێی داهات حكومەت گۆڕانكاری لە موچەی فەرمانبەراندا دەكات”.
رۆژی 17 ی ئەم مانگە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا راگیرا و دواتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پەكەكە لە نێو توركیادا بۆڕی نەوتی هەرێمیان تەقاندۆتەوە و پەكەكەیش رەتیكردەوە.
مەدینە ئەیوب ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە وەزارەتی دارایی بەپێی داهاتی مانگانە گۆڕانكاری لە موچەدا بكات، بەڵام تائێستا ئاشكرانەكراوە گۆڕانكارییەكە چۆن دەكرێت و لیستی موچەی مانگی شوبات چۆن دەبێت.
بەپێی وتەی قوباد تاڵەبانی حكومەتی هەرێم مانگانە داهات لە نێوان 500 تا 550 ملیار دیناردایە، كە 140 ملیاری داهاتی ناوخۆیە و بەم پێیەیش زیاتر لە 350 ملیاری لە داهاتی نەوتەوە دەست دەكەوێت.
بەپێی قسەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت، حكومەتی هەرێم لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نزیكەی 77 ملیار دیناری زیانی پێگەیشتووە و بەو پێیەش پێدەچێت حكومەتی هەرێم لە كاتی دیاریكراودا نەتوانێت موچە دابین بكات، بەتایبەتی حكومەت لەسەرەتای ئەم مانگەدا بەڵێنی ئەوەیاندا مانگانە نیوموچە دابەش دەكەن و ئێستایش لە كۆتایی مانگی دوو نزیك دەبینەوە و هێشتا بەشێك لە وەزارتەكان نیوموچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە.
رۆژی 2 ی ئەم مانگە حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك موچەی فەرمانبەرانی بۆ كەمتر لە نیوە كەمكردەوە و بەڵێنی ئەوەیدا كە ئیتر نیوموچە دواناكەوێت، بەڵام بەپێی پێشبینییەكان جارێكی تر حكومەت ناتوانێت نیووەكەیش دابین بكات.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات