١٠ ھۆکاری ناپاکی ھاوسەرێتی ئەو پرسیارانەی دەبێت لە مێردەکەتی بکەیت.

bozhin
ژیانی ھاوسەرێتی زۆر گرنگە و پێویستە بایەخێکی زۆری پێبدەیت، ھەندێک کات پرسیارێک لە مێردەکەت دەکەیت و ئەوەش زۆرت بۆ دەردەخات لەبارەی خۆتەوە.

 

ئەو پرسیارانەی کە پێویستە لە مێردەکەتی بکەیت بۆ ھەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکەتان بریتین لەمانە:

 

-پێشبینیت دەکرد ھاوسەرەکەت لەمن باشتر بووایە یان نا؟: ئەم پرسیارە بۆئەوەیە بزانیت پەیوەندییەکەتان لە چ ئاستێکدایە و بەرەو باشتری ببەیت.

 

-ھەستت چۆنە کە پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی بە منتەوە دەبەستێتەوە؟: ئەوەش بۆ ئەوەیە بزانیت مێردەکەت چۆن لێت دەڕوانێت و پێویستە پەیوەندی سێکسیش روونبکرێتەوە و بایەخی پێبدرێت.

 

-ھەست دەکەیت پێویستە چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانماندا بکەین؟: ئەو پرسیارە تایبەتە بە پەیوەندییەکەتان و ھەموو لایەنەکانی و ھەر گۆڕانێک پێویست بێت دەبێت ئەنجامی بدەن.

 

-بەپێی لێکدانەوەت لەبەردەم منداڵەکانماندا ھاوسەرێکی باشین؟: ئەم پرسیارە بۆ ھەڵسەنگاندنی ژیانتانە لەبەردەم منداڵەکانتاندا و کاریگەرییەکانی لەسەر پەروەردەیان.

 

-خۆشترین کات چی بووە لە ژیانماندا دوای ئەوەی پێکەوە بووین؟: ئەم پرسیارە بۆ بیرخستنەوەی یادەوەرییە خۆشەکانە و ئەوەش پەیوەندی سۆزداری نوێ دەکاتەوە…………………………………………………………….ھۆکار و پاڵنەرەکانی ژن و پیاو بۆ پەنا بردنە بەر ناپاکی ھاوسەرێتی و دۆزینەوەی کەسێکی تر وەک خۆشەویست یان کات بەسەربردن، لەوبارەیەوە دکتۆرە شەیما عەرەفە شارەزای بواری پزیشکی دەروونی چەند ھۆکارێکی ئاشکرا دەکات.
١.    ساردبونەوە لەسێکس: کاتێ پیاوەکە ھەست دەکات ھاوسەرەکەی لەگەڵی نایەت بۆ پەیوەندییەکی سێکسی گەرم و ھەستێکی ساردیی و گرنگی پێ نەدانی تێدا بەدی دەکات ھەوڵی ئەوە دەدات رووبکاتە شوێنی تر.
٢.    حەزی گۆرانکاریی: ئەمەش رەنگە سیفەتێک بێت کەمۆرکی مرۆڤەکان بێت و رەنگە پیاوان زیاتر ئەمەیان ھەبێ و بیانەوێ نھێنی لەشولاری ژنانی تر بزانن ئەمەش توشی ناپاکیان دەکات.
٣.    گرنگی نەدان بەخۆ: ئەمەش بەرپرسیارێتی ھەردوولایە و ھەریەک بەبەھانەیەک یەکتری پشت گوێ دەخەن.
٤.    رەتدانەوەی ناپاکی: کاتێ کەسێکیان دەبینێت ئەوی تر ناپاکی لێ کردوە ئەمیش رەتی دەکاتەوە و لەداخا پەنا دەباتە بەر ھەمان شت.
٥.    نەبونی متمانە بەخۆ: کاتێ یەکێکیان بنەماکانی پیاوەتی و خانمایەتی لەدەست نامێنێت واتە ھەستە ناسکەکانی تایبەت بەمێینە لەدەست دەدات لەرێی ناپاکییەوە ھەوڵی بەدەستھێنانەوەی دەدات لەکەسێکی تر.
٦.    گرفتەکان: کێشە و گرفتەکانی ھاوسەران جامادی بێت یان گرفتی بوک و خەسوو بێت کەوادەکات پیاوان و ژنان ھەوڵی بەدەستھێنانی ئارامی بدەن لەدەرەوەی ماڵ.
٧.    ووشکبونی پەیوەندی سێکسی و نەمانی ھەست و سۆز و رۆمانسی.
٨.    رۆتین: کەوای لێھات ژیان ھیچ گۆرانکارییەکی تێدا نەما ئەوکات ھەوڵی دۆزینەوەی کەسی تر دەدات تا گۆرانکاری بۆ دروست بکات.
٩.    شەرمنی: پەیوەندیی سێکسی ھاوسەران پێوییستی بەشەرمنی نیە و پێویست ناکات حەزەکان بشاردرێنەوە.
١٠.    لاوازی سێکسی کەئەمەش نەخۆشیە لای پیاوان و دەبێ ھەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت تا گرفتەکە گەورە نەبێت و ناپاکی ھیچ کام لایەکی لێ نەکەوێتەوە.
ئەمە بابەتێکی کراوەیە و لەکۆمەڵدا قسەی زیاتر ھەڵدەگرێت، بۆیە دودڵ مەبن لەخستنەرووی بۆچونی خۆتان لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و بێ گرفت و دوور لەناپاکی ھاوسەرێتیدا.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات