razz
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەرێگەی فرۆکەخانەی نێوودەوڵەتی شاری سلێمانییەوە تەرمی سێ قوربانی تری کۆچبەر گەیەنرایەوە ھەرێمی کوردستان ئەو سێ قوربانییە لەرۆژی ٢٢ ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەدوورگەی ( لەی روس ) لە دەریای ئیجە بەلەمەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت ، قوربانیەکان ئەندامی یەک خێزانن بەناوەکانی ( ئاشتی قادر و دوو منداڵەکەی بەناوی ئەسما ئاریان و سەنا ئاریان ) ھەروەھا تا ئێستاش تەرمی سێ کەسی تری ھەمان خێزان بێ سەروشوێنە و کەسوکاریشیان داوادەکەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاریان بێت لەدۆزینەوەی تەرمی ئەو قوربانیانەی دیکە.
بەپێی ئامارێکی فیدراسیۆنی پەنابەرانی کوردستان تا ئێستا ٣٨٦ کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە ١٣٤ کەسیان تەنھا لەم ساڵدابووە ، زیاتر لە ٦٠ کەیش تەرمەکانیان بێ سەروشوێنە و سۆراغکردن بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت

تعليقات
إرسال تعليق